سەرۆکى سوید و فینلەندا لەگەڵ جۆ بایدن کۆدەبنەوە تورکیە

نوچەنێت:

بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسى ئەندامبوونى سوید و فینلەندا لە ناتۆ، سەرۆکى ئەمەریکا لە کۆتایی ئەم هەفتەیە لە کۆشکى پێشوازى لە سەرۆکى هەردوو وڵات دەکات.

بەگوێرێكی هەواڵێکى (بى بى سى) سبەى پێنجشەممە (19/ئایار/2022) ساولی نینیستۆ سەرۆکى فینلەندا و ماگدالینا ئەندێرسۆن، سەرۆک وەزیرانى سوید، سەردانى ئەمەریکا دەکەن و لەگەڵ جۆ بایدن لە کۆشکى سپى کۆدەبنەوە.

كارين جان بيير، وتەبێژى کۆشکى سپى لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "لە کۆبوونەوەکەدا، چەند پرسێکى نێودەوڵەتیى تاوتوێ دەکرێ، لەوانە هاوکارییەکانى ئەمەریکا بۆ ئۆکراینا و پرسى ئەندام بوونى فینلەندا و سوید لە ناتۆ."

سەبارەت بە هەڵوێستى تورکیا بەرامبەر داواکەى فینلەدا و سوید، پێشتر جین ساکى وتەبێژى کۆشکى سپى گوتبووى، "ئەمەریکا ڕوونکردنەوە لەسەر هەڵوێستەکانى تورکیا دەدات."

لەلایەکى ترەوە ڕاوێژکارى ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵتز ئەمڕۆ ڕاگەیاند، "ئەڵمانیا هاوکارییە سەربازییەکانى لەگەڵ سوید و فینلەندا زیاد دەکات". سەبارەت بە هەڵوێستى تورکیا بەرامبەر سوید و فینلەندا دەشڵێت، "دڵینام تورکیا پشتیوانى لە ئەندام بوونى سوید و فینلەندا لە ناتۆ دەکات."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین