تورکیا داواى ئەنجامدانى ڕێککەوتنى ئاشتى لە ئەرمینیا و ئازەربایجان دەکات تورکیە

نوچەنێت:

وەزیرى دەرەوەى تورکیا ئاشکراى دەکات، ئازەربایجان هەوڵى ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئەرمینیا دەدات، بەڵام هەندێ گرووپ و لایەن هەوڵدەدەن بەربەست لەبەردەم پرۆسەى ئاشتى هەردوو وڵات دروست بکەن.

ئەمڕۆ هەینى (20/ئایار/2022) ماڵپەڕى (turkiyegazetesi)ـى بڵاویکردەوە، مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزیرى دەرەوەى تورکیا ڕاگەیاند، "ئازەربایجان ویستى ئاشتى لەگەڵ ئەرمینیا هەیە و دەیەوێ پەیوەندییەکان ئاسایى ببێتەوە، پێویستە ئەرمینیا وەڵامى ئەم هەڵوێستەى ئازەربایجان بداتەوە."

 وەزیرى دەرەوەى تورکیا باسى لەوەشکرد، "هەندێ گرووپى توندڕەو لەناوە و دەرەوە فشار دەخەنە سەر حکوومەتى ئەرمینیا، تاوەکو پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئازەربایجان ئاسایی نەکاتەوە."

لە درێژەى قسەکانیدا، وەزیرى دەرەوەى تورکیا جەختى لەوەکردەوە، "ئازەربایجان ئاشتى دەوێ، بەتایبەت لە دواى سەرکەوتنى لە کەرەباخ، بۆ ئەوەى ڕێککەوتنێکى ئاشتى تەواو لە نێوان هەردوو وڵات بێتە کاییەوە، دەبێ سەرەتا کۆمیسیۆنێکى هاوبەش دروست بکرێ و باردۆخى سەر سنوورەکان ئاسایى بکرێتەوە."

سەبارەت بە هەوڵوێستى تورکیا بەرامبەر ئاساییکردنەوە پەیوەندییەکانى ئەرمینیا و ئازەربایبجان، ئۆغلۆ ئاماژەى بەوە كرد، "توركیا پێشوازى لە نزیکبوونەوەى هەردوولا دەکات و هانیان دەدات بۆ ئەنجامدانى ڕێککەوتنێکى ئاشتیانەى تەواو، ئەم هەنگاوە بۆ سەقامگیریى ناوچەکەش گرنگە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین