وزەی ڕۆژهـەڵاتـی نـاوەڕاسـت چـی بـەسـەر دێـت؟! ئابووری جیهان
نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست کەڵەکە دەبێت

 

ناوەندی بلومبێرگی ئەمریکی لە  ڕاپرسییەکیدا،پێشبینی دەکات لە ماوەی 30 ڕۆژی داهاتوو کە ڕێژەی، کەشتییە وەستاوەکانی گواستنەوەی نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست، بە ڕێژەی 31% زیادە بکات. ئەنجامی ئەم ڕاپرسییە هاوتایە لەگەڵ کۆبوونەوەی ژمارەیەکی زۆری کەشتییەکانی گواستنەوەی وزەی هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دوای بڕیارە چاوەرواننەکراوەکەی ئەندامانی ئۆپێک پلەس، بە هێشتنەوە و، کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان تا کۆتاییەکانی نیسانی داهاتوو. وێڕای ئەوەی وڵاتی سعودیە، لەترۆپکی وڵاتانی دابینکەری نەوتە بۆ ژاپۆن، بەڵام ئاستی کۆبوونەوەی کەشتییە نەوتییەکان و، کەڵەکەبوونی نەوتی خەزنکراو لە بەرزبوونەوەیەدا، بەراورد بە نۆڤەنمبەری ساڵی ڕابردوو، کە ڕێژەکەی 30% بووە، ئەم دیاردەی پرسی نەوت و بەرهەمهێنانی، لە کاتێکدایە کە لە پێنچ ساڵی ڕابردوو، ئاستی کەڵەکەبوونی نەوتی عەمبارکارو بە ڕێژەی23% زیادیکردووە، هۆکارەکەیشی ململانێی زلهێزەکانی نەوتە لە جەنگی نرخی نەوت، هەروەها قەیرانی (کۆرۆنا)ـیش بەم دواییە.

سەرچاوە: بلومبێرگ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین