سوید ئامادەیە چەک بە تورکیا بفرۆشێت تورکیە

نوچەنێت:

دواى ڕەتکردنەوەى ئەندامبوونى سوید لە ناتۆ لەلایەن تورکیاوە، بەرپرسێکى باڵاى ئەو وڵاتە ڕایدەگەیێنێت، "دەتوانین چەک بە تورکیا بفرۆشین."

ئەمڕۆ یەکشەممە (29/ئایار/2022) ڕۆژنامەى (تورک) بڵاویکردەوە، کارڵ ئیڤرستۆن بە ڕۆژنامەى (Expressen)ى سودى ڕاگەیاندووە، "لە ئێستادا تورکیا پێویستى بەکڕینى چەکى ئێمە نییە، بەڵام دواى هەڵسانگاندنەکانى کۆمیسیۆنى بەرگرى، لەمەودوا ئەگەر توركیا داوای چەكمان لێ بكات دەتوانین چەكی پێ بفرۆشین."

سەبارەت بەو مووشەکە دژە تانکانەى جۆرى (AT-4) کە ئێستا لەدەستى پەکەکەدایە، كارڵ ئیفرستۆن  گوتى، "سوید ئەو چەکانەى بە پەکەکە نەداوە، بەڵکو ئەم جۆرە مووشەکە لە ئەمەریکا دروست دەکرێت، دواتر ڕەوانەى وڵاتى سێیەم دەکرێت، ئێمە ئاگادار نین ئەم چەکانە بە چ لایەنێک دەدرێت."

ئەم بڕیارەى سوید بۆ فرۆشتنى چەک بە تورکیا لە کاتێکدایە، لە (15)ـى  ئۆکتۆبەرى (2019) سوید فڕۆشتنى چەکى بە تورکیا قەدەغەکرد، دواى ئەم بڕیارە، سێ گەورە کۆمپانیاى دروستکردنى چەک لە سوید، ڕەتیانکردەوە چەک بە تورکیا بفرۆشن، ئەگەرچى پێشتر بەڵێنى فرۆشتنى چەکیان بەو وڵاتە دابوو.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین