ئـامـانـجی تـورکـیـا و ئـێـران چـیــیـە؟ ئابووری جیهان
دوای 9 ساڵ هەوڵی سێ وڵاتە موسوڵمانکە، بڕیار وایە 24 ئاداری 2021، خزمەتگوزاری هێڵی شەمەندەفەری پاکستان- ئێران- تورکیا، بکەوێتە کار

نوچەنێت

هەریەکە لە وڵاتانی پاکستان،ئێران و تورکیا، لە ساڵی 2009ـیەوە خواستی دروستکردنی هێڵێکی شەمەندەفەریان هەیە، بۆ زیادکردنی قەبارەی بازرگان و دروستکردنی ڕێڕەوەی گواستنەوەی وزەی ئاسیایی ناوەڕاست، بۆ بازارەکان لە ڕێگای تورکیاوە، بەڵام ئاڵۆزییە ئەمنییەکانی ناوچەکە و قەیرانەکانی، 2011، ڕێگر بوون لەبەردەم پێشڤەچوونی ئەم پرۆژەیە. هەرچەندە لەو کاتەوە چەندین گۆڕانکاری، لە پەیوەندییەکانی وڵاتانی ناوچەکە دروست بووە، لێ ڕووداوەکان ڕێگر نەبوون لە هەوڵەکانی تورکیا، بۆ تەواوکردنی بڕی 14 وێستگە بە دووری 6500 کیلۆمەتەر، لە نێوان پاکستان و تورکیادا. 

 

ئەم هەوڵانەی سێ وڵاتە موسوڵمانەکە لە کاتێکدایە، کە عەبدولڕەزاق داوود، ڕاوێژکاری بازرگانی و وەبەرهێنان، سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە پێگەی فەرمی تویتەری خۆیان ڕایانگەیاند: "شەمەندەفەری ئەستەنمبوڵ، تاران، ئیسلام ئاباد، لە 12 ڕۆژی داهاتوودا، گەشتێکی ئەو هێڵە دەتوانێت، بڕی 750 تەن کاڵای بازرگانی نێوان ئەو سێ وڵاتە ئاڵـوگۆر بکات". هەروەها گوتیشی: "ئەمە پەیمانی دۆستایەتییە لەنێوان هەر سێ ووڵات و، رێگایەکی درێژ دەپێویت لە ئاسانکاری کردن، بۆ جموجوڵی کاڵاکان لە نێوان پاکستان، ئێران و تورکیا".

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین