رووسیا هەوڵدەدات هێزەكانی هەسەدە لەگەڵ سوپای سووریا یەكبخات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ هەینی (17/حوزەیران 2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە ئەلیكسەندەر لاڤرینتیڤ رایگەیاند، "لە كۆبوونەوەی ئەستانە بە شاندی دانوستاندنكاری توركیامان گوتووە ئۆپراسیۆنی سەربازی هەستی جوداخوازی لای كورد زیاتر دەكات، ئەوەش لە بەرژەوەندیی سووریا و توركیا و ئێران و عێراق نییە."
لە بەشێكی تری قسەكانی ئاشكرای كرد، "هەموو هەوڵەكانمان خستۆتەگەڕ بۆ ئەوەی توركیا ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەنجام نەدات، چونكە ئەو هەنگاوە ئەنجامی پێچەوانەی دەبێت، لە هەمانكاتیش مۆسكۆ هەوڵدەدات كوردی سووریا رازی بكات كێشەكانی لەگەڵ وڵاتەكەی چارەسەر بكات، دووبارە یەكپارچەیی بۆ خاكی سووریا بگەڕێتەوە، هەروەها هێزەكانی هەسەدە بچنە ڕیزی سوپای سووریا، ئەوەش دەبێتە رێگر لە ئاڵۆزبوونی بارودۆخی سووریا."
سەبارەت بە دانوستاندنی نێوان توركیا و كوردی رۆژئاوا لاڤرینتیڤ گوتی، "ئەستەمە توركیا دانوستاندن لەگەڵ كوردی سووریا بكات و بچێتە گفتوگۆوە لەگەڵیان."
لەبەشێكی تری قسەكانی هیوای خواست رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەو ئۆپراسیۆنە جێبەجێ نەكات، چونكە ئەگەر هەیە ببێتە هۆى رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆی نێوان سوپای سووریا و هێزەكانی توركیا لەو وڵاتە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment