توركيا؛ گۆڕەپانى نوێى ململانێى ئيسرائيل و ئێران ئێران

نوچەنێت:

به زنجیرەیەک هێرشى نهێنی ئیسرائیل هێرشەكانى دژ بە ئامانجە سەربازی و ئەتۆمییەکانی ئێران فراوانتر دەکات.

ئیسڕائیل شەڕی دژ بە تاران پەرەپێدەدات، ئەوەش  وەک هەوڵێكە بۆ رێگرتن لە بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی و مووشەکى دوورهاوێژ و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان. 

چاودێرانى سیاسى بە نهێنييەكانى ئەو كردە نوێيانە دەڵێن، "ئەو قۆناغە نوێيە پەرەپەپێدانى ئەو بڕوايەيە كە نەفتالى بنێت، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل ناوى ناوە، "بيرەوباوەڕى ئەختەبووتى." 

دواى چەندين ساڵ فۆكەس خستنەسەر گرووپەكانى سەر بە ئێران، لە شوێنەكانى وەك سووريا، بنێت لە ساڵى رابردوو ئاگادارى ليژنەيەكى پەرلەمانى وڵاتەكەى كردەوە، "ئيسرائيل هەنگاوى نوێ دژ بە ئەختەبۆتى تيرۆر دەگرێتەبەر،  نەك باڵەكانى ئەو ئەختەبووتە، كە لە ساڵانى رابردوو پەيڕەومان دەكرد."

لە قسەكانى سەرەتاى ئەم مانگە، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل رايگەياند، "ئەو رۆژانە كۆتاييهات ئيسرائيل هێرش بكاتە سەر گرووپەكانى نزيك لە ئێران لەو ناوچەيە بەبێ ئەوەى هيچ زيانێكى بەركەوێت."

ئيسرائيل بەرپرسە لە زيادبوونى چالاكييەكانى ساڵى رابردووە، لەو چالاكييانە فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى قەبارە بچووكى بۆ لێدان لە كوورە ئەتۆمييەكانى ئێران و هێرشكردنە سەر بنكەيەكى دروستكردنى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان بەكارهێنا.

كۆمارى ئيسلامى ئێران بەرپرسيارێتى كوژرانى ئەفسەرێكى باڵاى خستە ئەستۆى ئيسرائيل، كە ئيسرائيل پێیوايە ئەو ئەفسەرە بەرپرسى گرووپى تيرۆركردنى ئيسرائيلييەكان بووە.

مردنى ژمارەيەك شارەزاى ئێرانى كە پەيوەنديان بە پڕۆگرامى لێكۆڵينەوەى سەربازى و ئەتۆمى ئەو وڵاتە هەبوو، چەندين پرسيارى لەسەر ئيسرائيل دروستكرد، كە تاچەند لەپشت ئەو كوشتانەن؟.

لە چەند ساڵى رابردوو ئيسرائيل فۆكەسى خستۆتەسەر پڕۆگرامە ئەتۆميەكەى ئێران، كە ئێران خۆى باس لە فراوانكردنى دەكات و هەنگاوى گرنگى ناوە لە پيتاندنى يۆرانيۆم.

ئامانجى ئێستاى ئيسرائيل رێگرييكردنە لەوەى تاران كڵاوەى ئەتۆمى و مووشەكەكانى هەڵگرى ئەو كڵاوانە بەرهەمبهێنێت.

بەگوێرەى بەرپرسانى ئيسرائيل فراوانكردنى شەڕى سێبەر لەگەڵ ئێران و وەڵامدانەوەى هێرشەكانى ناوخۆى ئەو وڵاتە هەوڵێكە بۆ زيادكردنى هێرشەكان دژ بە ئيسرائيل لە جيهان.

ئێران لە ساڵانى رابردوو شكستى هێنا لەوەى هاووڵاتيانى ئيسرائيلى لە وڵاتانى ئەفريقيا و ئەمەريكاى باشوور و ئاسيا بكاتە ئامانج، تەلئەبيب هۆشدارى دايە هاووڵاتييانى لە توركيا خۆيان بپارێزن، بەتايبەت لە ئيستەنبۆڵ، ئەوەش لەبەر ئەو هەڕەشە راستەوخۆيەى گرووپێكى ئێرانييە كە لە گەڕان دايە بۆ لێدان لە ئيسرائيلييەكان.

لە شەوى هەينى رابردوو دڵەراوكێيەكانى ئيسرائيل گەيشتە لووتكە، بەرپرسانى ئەو وڵاتە لە رێگەى راگەياندنەكانەوە داوايان لە گەشتيارانى وڵاتەكەيان كرد لە هوتێلەكانى ئيستەنبۆڵ بمێنێنەوە دەرگا لە كەسانى نامۆ نەكەنەوە، لەپاڵ ئەو هۆشيداريانە كە گوايە ئێران فەرمانى داوە لە توركيا هێرش بكەنە سەر ئيسرائيلييەكان.

رۆژى شەممە بينى گانتس، وەزيرى بەگرى ئيسرائيل رايگەياند، "لەدواى دوو هەفتە لە لادانى قەدەغەكردنى گەشت بۆ توركيا تا ئێستا ئيسرائيلييەكان هەڕەشەى گەشتكردنيان بۆ ئەو وڵاتە لەسەرە."

لە هەمان رۆژ لە لاپەڕەى فەرمى خۆى لە تويتەر نووسى، "ئيسرائيل وڵاتێكە كار بۆ پووچەڵكردنەوەى هێرشەكانى ئێران دژ بە هاوونيشتيمانييەكى لە توركيا دەكات، ئامادەى هەموو وەڵامێك بەرانبەر هەر هەڕەشەيەك بداتەوە."

رام بن باراك، سەرۆكى ليژنەى كاروبارى بەگریى ئيسرائلى لە پەرلەمانى ئەو وڵاتە بە رۆژنامەنووسانى راگەياند، "چەند شانەيەكى ئێرانى تا ئێستا لە ئيستەنبۆڵ هەيە، ئامانجيشيان تەنيا دەستگيركردن و كوشتنى هاووڵاتيانى ئيسرائيلە."

لە بەشێكى ترى قسەكانى گوتى، "ئيسرائيل بۆچوونى وايە ئەو شانە گوماناويانە خەڵكى توركياشى تێدايە كار لەگەڵ ئێرانييەكان دەكەن."

بەرپرسانى ئەمنى پێشووى ئيسرائيل رايگەياند، "ئەگەر هەيە ئێران بەدواى تۆڵەكردنەوەى ئەو كەسانە بێت كە لە ماوەى رابردوو لە ناو وڵاتەكەى كرانە ئامانج."

محەمەد عەلى جەعفەرى، فەرماندەى پێشوو لە سوپاى پاسداران بە ئاژانسى هەواڵى (تەسنيم)ى راگەياند، "تاران كاردەكات بۆ ئەوەى بەنهێنى وەڵامى ئەو زەبرانە بداتەوە، كە لەم دواييە ئيسرائيل لە وڵاتەمانى داوە."

لە بەشێكى ترى قسەكانى گوتى، "ئەگەر دەسەڵاتدارانى ئيسرائيلى چالاكى ئەنجام بدەن، ئەوە دەزانن وەڵامى چەند بارەمان بۆيان دەبێت."

نەفتالى بنێت، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل رايگەياند، "ئێمە دوو دڵ نين لە بەكارهێنانى هێزى وڵاتەكەمان لە هەر شوێنێكى جيهان بەرانبەر ئەو هێرشانەى دەكرێتە سەر هاووڵاتیانمان."

يەكێك لەو كەسانەى ئاگادارى ئەو هەڵمەتەيە كە بە (داماڵينى دەستكێشەكان) ناسراوە و دان پێدانانێكى ئێرانيش هەيە، كە تاران سەركەوتوو بووە لە بەرهەمهێنانى سووتەمەنى، بەڵام لە پەرەپێدانى كڵاوەى ئەتۆمى سەركەوتوو نەبووە.

ئەو هەڕەشانەى ئەم دواييە بەرانبەر ئيسرائيل لەناو خاكى توركيا، كۆتا وێنەى شەڕى نهێنى نێوان ئێران و ئيسرائيلە كە ساڵێكە دەستى پێكردووە، ئەوەش فراوانكردنى بەرەكانى ئەو شەڕەيە لە شوێنى تازەدا.

لە ساڵى (2017) ئيسرائيل لەناو خاكى سووريا (400) هێرشى كردۆتە سەر بنكەكانى ئێران لەو وڵاتە، دواين هێرشى فڕۆكەخانەى ديمەشقى كردە ئامانج كە بووە هۆى وەستانى گەشتەكان لەو فڕۆكەخانەيە.

لە لايەكى تريشەوە ئێران و ئيسرائيل بۆ لێدان لە بەرژەوەندييەكانى يەكتر مينى دەريايى دژ بە كەشتييەكانى يەكتر لە دەرياى ناوەڕاست بەكار دەهێنن. هەروەها لە ماوەى رابردوو ئيسرائيل فڕۆكەيەكى بێفڕۆكەوانى پێشكەوتووى كردە ئامانج.

تاران ئيسرائيل بە لێدان لە كۆمەڵگەى پيشەسازى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان تۆمەتبار دەكات، هێرشەكانيشى بۆ سەر هەرێمى كوردستان بە پاساوى ئەوە بوو ناوەندێكى مۆسادى ئيسرائيلى كردۆتە ئامانج، كە سەرقاڵى پيلاندانان بوون بۆ هێرشكردنە سەر ئێران.

هەروەها ئيسرائيل لە رێگەى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان و هێرشى ئەليكترۆنى كردە سەر كورە ئەتۆمى و پڕۆگرامى مووشەكى تاران.

چاودێرانى سياسى پێيانوايە زيادبوونى ئەو شەڕە نهێنييەى نێوان ئەو دوو وڵاتە هۆكارەكەى ئەوەيە، ئيسرائيل سەركەوتوو نەبوو لە پێشنيارى رێگرى يا لێدان لە تواناكانى ئێران بۆ راگرتنى پڕۆگرامە ئەتۆمييەكەى ئێران، ياخود دانانى سنوورێك بۆ چالاكييەكانى لەو ناوچەيە.

دانى سترينۆڤيچ، كە وەك بەرپرسى دۆسيەى  ئێران لە سوپاى ئيسرائيل كارى كردووە،  دەڵێت، "ئەو هەوڵانە هيچ كاريگەريەكى ستراتيژى جێنەهێشتووە، ئێمە لە زيادبوونى ململانێكان لەگەڵ ئێران نزيك بووينەوە، لەكۆتايش ئێرانييەكان هەوڵى تۆڵە سەندنەوە دەدەن، دواتر چى دەبێت؟."

ئەو هەڵمەتەى ئيسرائيل بۆ رووبەڕبوونەوەى هەوڵەكانى ئيدارەى جۆ بايدن، سەرۆكى ئەمەريكا، كە هەوڵدەدات دۆسيەى ئەتۆمى ئێران لە داڕووخان بپارێزێت."

تاران كامێراكانى چاودێرانى ئاژانسى نێودەوڵەتى بۆ وزەى ئەتۆمى لادا، ئەوەش وايكرد بەرپرسان لە نەتەوە يەكگرتووەكان رايگەيێنن، "رێككەوتنێكى باشى ئەتۆمى لەگەڵ تاران ئەستەمە."

مردنى شەش كەس كە پەيوەندييان بە بەشى لێكۆڵينەوەى پرۆگرامى ئەتۆمى و سەربازى ئێرانەوە هەبوو، بەشێوەيەكى ئاڵۆز، پرسيارى لەسەر پەيوندى ئيسرائيل بەو مردنانە دروستكردووە، بەڵام تا ئێستا تەلئەبيب بەرپرسيارێتى خۆى رانەگەياندووە.

حكومەتى تاران هەندێك لەو كەسانەى بە شەهيد ناو برد، ئەوەش ئەوە دەگەيێنێت، كە ئەو كەسانە لەكاتى جێبەجێكردنى ئەركيان گيانيان لەدەست داوە، بۆيە ئێران بەڵێنى تۆڵە كردنەوەى داون.

لە ماوەى رابردوو ئەيب ئينتزارى، ئەندازيارى فڕۆكەوانە بە نەخۆشى كۆچى دوايى كرد. كاتێك وێنەكەى لەگەڵ حەسەن رۆحانى، سەرۆكى پێشووى ئێران بڵاوكرايەوە، مەحمود ئينتيزارى، كە نزيكە لە ئەيوب هەستى بە تووڕەيى و نيگەرانى كردووە، پێشيوايە كورژانى ئەيوب لەگەڵ دوو كەسى تر ئيسرائيلى لەپشتە.

رۆنين سۆلۆمۆن، شارەزا لە بوارى ئەمنى رايگەياند، "ئەوانەى دەڵێن پەيوەندى بە سێ بەرنامەى چەكى ئەتۆمى و مووشەك هەيە، هەمان شتيان سەبارەت بە كرمان ئامۆلائى، تەمەن (31) ساڵى زاناى جيۆلۆجى هەيە، كە ئەويش لەو مانگە كۆچى دوايیكردووە."

سۆلۆمۆن گوتيشى، "لێكۆڵينەوەكانى ئامولائى دەرى دەخات ئەو پياوە شارەزايى باشى لە چينى بەردى بۆ پشكنينى ئەتۆمى هەيە."

محەمەد عەبدوس تەمەن (32) ساڵ، ئەندازيارى فڕۆكەوانى ئاسمانى لە سەرەتاى ئەو مانگە كۆچى دواييكرد.

ئەو شارازەيە ئەوەش ئاشكرا دەكات، "ئيسرائيل توانيويەتى بنكەيەكى رووبەڕووبونەوە دابمەزرێنێت، كە بۆتە هێماى پاڵپشتى چالاكييە نەهێنييەكانى ناو ئێران و چەندين ميكانزميش بەكار بهێنێت."

هەروەها ئێران چەندى كەسى بە ئامانج گرتووە كە گومانى هەبوونى پەيوەندى بە سوپاى پاسداران و كوشتنى ئيسرائيليەكانى لێكردوون، هەر لە ماوەى رابردووش رابردوو حەسەن سەيدا خودائى لەبەردەم ماڵەكەى خۆى كوژرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین