ئەردۆغان داواى كۆبوونەوە لە جۆ بايدن دەكات تورکیە

نوچەنێت:

رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا لە پەيوەندييەكى تەلەفۆنى لەگەڵ جۆ بايدن، ئەنجامدا، لەو پەيوەندييە تەلەفۆنييەدا ئەردۆغان داواى لە بايدن كرد، ئەمڕۆ يا بەيانى لە پەراوێزى لووتكەى ناتۆ كۆببنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (28/حوزەيران 2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە ئەردۆغان لە پەيوەندييەكى تەلەفۆنى لەگەڵ جۆ بايدن، جەختى لەسەر بەرنامەى كارى كۆبوونەوەى وڵاتانى ناتۆ كردووە، ئەردۆغان داواشى كردووە لە پەراوێزى لووتكەى وڵاتانى ناتۆ لە مەدريد جارێكى تر كۆببنەوە. 

پێشتر جیك سۆلیڤان، ڕاوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیى ئەمەریکا رایگەیاند بوو، "هیچ خشتەیەكی دیاریكراو بۆ كۆبوونەوە لەنێوان ئەردۆغان و جۆ بایدن نییە، بەڵام ئەگەر هەیە  لە (24) كاتژمێری داهاتوو گۆڕانكاری بەسەر خشتەى كۆبوونەوەكان دابێت، هەردوو سەرۆك لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا پێكەوە كۆببنەوە."

كۆبوونەوەى لووتكەى وڵاتانى ناتۆ ئەمڕۆ دەستپێدەكات، سێ رۆژ دەخايەنێت گفتوگۆ لەسەر چەندين پرسى پەيوەست بە ناوچەكە و جيهان دەكرێت، لە پەراوێزى ئەو كۆبوونەوە سەركردەى وڵاتان كۆبوونەوەى دوو قۆڵى ئەنجام دەدەن. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین