ڤلاديمێر پۆتين هەڕەشە لە فينلەندا و سويد دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

ڤلاديمێر پۆتين، سەرۆكى رووسيا رايگەياند، "ئەگەر ناتۆ هێزى سەربازى لە سويد و فينلەندا بڵاوە پێ بكات، وەڵامى هاوشێوەمان دەبێت."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (30/حوزەيران 2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە سەرۆكى رووسيا رايگەياندوە، " ئێمە كێشەى سنووريمان لەگەڵ سويد و فينلەندا نييە وەك ئەوەى لەگەڵ ئۆكراينا ئەو كێشەمان هەبوو، ئەگەر ئەو دوو وڵاتەش دەيانەوێت بچنە ناتۆ ئەوە دەتوانن بچن، بەڵام ئەگەر يەكەى سەربازیى ناتۆ لەو دوو وڵاتە بڵاوەى پێ بكرێت، ئەوە ناچارين وەڵامى هاوشێوەيان بدەينەوە، ئەو هەڕەشانەى لەو ناوچانە دروست دەبن، هەڕەشەن بۆ سەر ئێمەش."

لەلايەكى ترەوە سێرگى ريابكۆڤ، جێرى وەزيرى دەرەوەى رووسيا رايگەياند، "سەركۆنەى بانگێشتكردنى ئەو  دوو وڵاتە بۆ ناتۆ  دەكەين، دەبێتە تێكدانى پێكهاتەى ئەوروپا."

لەبەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد، "ڕووسيا گومانى گەورەى هەيە كە قۆناغى داهاتوو بۆ دراوسێكانمان لە باكوورى ئەوروپا قۆناغێكى ئارام بێت."

پێشتريش رووسيا چەندين جار هۆشدارى داوەتە ئەو دوو وڵاتە كە چوونيان بۆ ناتۆ لێكەوتەى سەربازى و سياسى مەترسيدارى دەبێت، لە چوارچێەوەى بەهێزكردنى بەرگرى لە ناوچەى دەرياى بەلتيق ناچاردەبين هاوسەنگى هێز بگێڕێنەوە.

لە مانگى رابردوو سويد و فينلەندا بە فەرمى داوايان لە هاوپەيمانى ناتۆ كرد ببن بە ئەندامى ئەو رێكخراوە، دوێنێش بە فەرمى لەلايەن ئەندامانى ناتۆ بڕيارى وەرگرتنيان درا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین