بایدن یه‌كه‌م سزاى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاند ئێران

نوچه‌نێت

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە هۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ گەمارۆیەکی نوێی خستە سەر دوو بەرپرسی ئێران.

بە پێێ ڕاپۆرتی "euronews"  ئه‌نتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی سێشەمە نۆى ئادار لە ڕاگەیەنراوێکدا سەبارەت بەو گەمارۆیە نووسی، "ئەمڕۆ لە ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤ (سەر بە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان) لە جنێڤ نیگەرانی خۆمان سەبارەت بە بەدڕەفتاریی بەردەوامی حکومەتی ئێران لەگەڵ هاووڵاتیانی خۆی و دەستبەسەرکردنی نادادپەروەرانەی ژمارەیەکی زۆر لە چالاکان لە هەلومەرجێکی نالەباردا دەربڕی".

بە گوتەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە پێی ئەو بڕیارە، دوو ئەندامی سوپای پاسداران بە ناوەکانی عەلی هەمتایان و مەسعود سەفدەری بەهۆی بەشداربوون لەو "ئەشکەنجەکردن و سووکایەتیکردن" بە زیندانیانی سیاسیی و بە تایبەت بەو کەسانەی لە خۆپیشاندانەکانی ساڵانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠دا زیندانی کران، هاتنیان بۆ ئەمریکا قەدەغە دەکرێ. بلینکن ئەو دوو بەرپرسەی بە "پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ" و سەپاندنی "سزای بێبەزەییانە و نامرۆڤانە" لە دژی دەستبەسەرکراوان تۆمەتبار کرد.

ئەوە یەکەمین گەمارۆی ئیدارەی جۆ بایدنه‌ لە دژی ئێران. بایدن تا ئێستا چەندین جار باسی لە مەیلی ئیدارەکەی بۆ گەڕانەوە بۆ رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى كردووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین