ئيدارەى خۆسەرى لەگەڵ حكومەتى سوريا لە گفتوگۆدان تورکیە

نوچەنێت:

بەدران چيا كورد، جێگرى هاوسەرۆكى ئەنجومەنى جێبەجێكارى ئيدارەى خۆسەرى رايگەياند، "لەپێناو فراوانكردنى لێكتێگەيشتن بۆ بەرگرى لە سنوورەكانمان لەگەڵ حكومەتى سووريا دەستمان بە گفتوگۆكردن كردووە."

ئەمڕۆ شەممە (دووى تمووزى 2022) ماڵپەڕى (سووريانێت) بڵاويكردەوە بەدران چيا كورد رايگەياند، "لێکتێگەيشتنێك لەگەڵ حكومەتى سووريا بە سەرۆكايەتى بەشار ئەسەد بۆ بەرپرچدانەوەى هەر هێرشێك هەيە، كە ئەگەرى هەیە لەلايەن حكومەتى توركيا بكرێت، ئەو لێكتێگەيشتنەى ئێستا درێژكراوەى ئەو هەوڵانەيە كە لە (2019) لەكاتى ئۆپراسيۆنى توركيا بە ناوى كانى ئاشتى بۆ سەر ناوچەكانمان دەستى پێكرد."

بەگوێرەى قسەكانى بەدران چيا كورد، ئەو لێکتێگەيشتنە لەگەڵ حكومەتى سووريا بەسەرۆكايەتى بەشار ئەسەد دروست بووە.

سەبارەت بە لايەنى سێيەم، ئەو بەرپرسەى ئيدارەى خۆسەرى ئاشكراى كرد، گفتوگۆكان بە نێوەنگيرى حكومەتى رووسيا بەرێوەدەچێت، ئەوەش لەپێناو فراوانكردنى لێتێگەيشتنەكانە، كە لەبەرژەوەندى و سەقامگيرى ئەو ناوچەيەيە."

لەبەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوەكرد، ساڵى رابردوو كاتێك توركيا هەڕەشەى هێرشكردنى بۆ سەر ئەو ناوچانە كرد، دانوستاندنەكان لە نێوان (هەسەد) و حكومەتى سووريا دەستى پێكرد، بەڵام هيچ ئەنجامێكى نەبوو

لە سەرەتاى مانگى رابردوو رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا رايگەياند، "هەموو ئامادەسازييەكمان كردووە بۆ ئەوەى ئۆپراسيۆنى سەربازى بۆ سەر رۆژئاواى كوردستان دەست پێبكەين.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین