مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ: سويد و فينلەندا پێویستە پابه‌ندن بە بەڵێنەکانیان تورکیە

نوچەنێت:

مه‌ولوودچاوشئۆغڵۆ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ر سەبارەت بە ياداشتنامه‌ى لێكتێگەيشتنى سێقۆلى نێوان سويد و فيلاند و توركيا ڕایگەیاند، "پێويسته‌ ئەو دوو وڵاتە پابه‌ندبن به‌و بەو یاداشتەى لە نێوانماندا واژکراوە، هه‌ر كاتێك ئه‌وان پابه‌ند نه‌بن ئێمه‌ش ‌ناهێڵێین ببنە ئەندامى ناتۆ."

رۆژى (4/ته‌مموز/2022) ماڵپه‌رى (ئه‌نادۆڵ) بڵاويكرده‌وه‌، مەولوود چاوشئۆغڵۆ رايگەياند، "ئێمه‌ ئه‌و به‌ڵگه‌نامانەى سەبارەت بە  په‌يه‌ده‌ و  په‌كه‌كه خستمانەڕوو،‌ كه‌ په‌يوه‌نديان له‌گه‌ڵ يه‌كترى هه‌يه، دەبێت ئه‌ندامانى ئه‌و رێكخراوانه‌ راده‌ست بكه‌نه‌وه‌، كە پشتگيريان له‌ تيرۆر كردووه‌، به‌ڵگه‌نامه‌كانى په‌يوه‌ست به‌و كه‌سانه‌ى كه‌ تاوانباريان سه‌لمێنراوه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ين،  لێره‌دا  ئه‌مه‌ريكا و فه‌ره‌نسا و هه‌ندێك وڵاتى ديكه‌ش بە دووفاقى مامەڵە دەكەن، خودى ئه‌مه‌ريكا هاوكارييان ئەوانە دەكات، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ويستيان هه‌ندێ ئازايه‌تى كۆبكه‌نه‌وه‌ به‌ڵام ئێمه‌ مەرجەكانمان راسته‌وخۆ خستە‌ڕوو، ئەوانيش ناچار بوون به‌م دۆخه‌ رازيبن، له‌كۆتايدا ده‌بێت پابه‌ندبن به‌م ياداشتنامە هه‌ركاتێك پابه‌ند نه‌بوون رێگە دەگرين لە ببنە ئەندامى ناتۆ." 

لە ئەگەرى جێبەجێ نەكردنى خواستەكانى توركياش چاوش ئۆغڵوو گوتى، "ئه‌گه‌ر فينلەندا و سويد پابه‌ند نه‌بن به‌ مادده‌كانى ناو رێكه‌وتنه‌كه‌ دواى ئه‌ندامێتى چى ده‌كەن."

دواى زياتر لە مانگێك لە رێگريكردن، لەكۆتايى مانگى رابردوو توركيا لەگەڵ سويد و فينلەندا لێتێگەيشتنێكى واژۆ كرد بۆ ئەندامبوونيان لە ناتۆ. 

هەفتەى ڕابردوو سوید و فینلەندا و تورکیا لە مەدریدى پایتەختى ئیسپانیا لە کۆبوونەوەى لووتکەى ناتۆ، لێکتێگەیشتنێکى هاوبەشیان، بەشێک لە ماددەکانى ئەو لێتگەیشتنە پەیوەست بە گۆڕینەوەى زانیاریى هەواڵگرى و قەدەغەکردنى چالاکییەکانى ئەندامانى پەکەکە و پەیەدە لەو دوو وڵاتە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین