ئەوروپا: توركیا مافی عوسمان كاڤالای پێشێلكردووە تورکیە

نوچەنێت:

دادگای ئەوروپا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، "توركیا مافەكانی عوسمان كاڤالای پێشێل كردووە، دەستگیركردن و دادگاییكردنی بۆ بێدەنگكردنی بەكارهاتووە، ئەوەش هەڵگری پەیامێكی نهێنییە بۆ كۆمەڵگەی مەدەنی ئەو وڵاتە." وەزارەتی دەرەوەی توركیاش دەڵێت، "ئەو لێدوانە گومان لەسەر ناوبانگی دادگای ئەوروپا بۆ مافەكانی مرۆڤ دروست دەكات."

دووەشەممە (11ی تەمووزی 2022) ماڵپەڕی  (ئاڕتی) بڵاویكردەوە دادگای ئەوروپا بۆ مافەكانی مرۆڤ لە راگەیێندراوێكدا روونیكردەوە، "توركیا مافی عوسمان كاڤالای پێشێلكردووە، پێویستە توركیا هەنگاوی بەرچاو بهاوێت بۆ رێزگرتن لە مافە سەرەكییەكانی مرۆڤ."

لەبەشێكی تری راگەیێندراوەكە هاتووە، "بەردەوامی ڕەتكردنەوەی جێبەجێكردنی رێساكانی مافی مرۆڤ، مەترسی لای یەكێتی ئەوروپا دروستكردووە، لە پابەندبوونی دەسەڵاتی دادوەری توركیا بۆ پابەندبوون بە پێوەرە نێودەوڵەتی و ئەورووپییەكان."

لەبەرانبەر ئەو لێدوانانەی دادگای ئەوروپا، تانگۆ بلگیچ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا رایگەیاند، "لێدوانی دادگای ئەوروپا بۆ مافەكانی مرۆڤ سەبارەت بە عوسمان كاڤالا گومان لەسەر ناوبانگی سیستەمی ئەوروپی بۆ مافەكانی مرۆڤ."

لەبەشێكی تری قسەكانی بلگیچ رایگەیاند، "پەیوەندییەكانمان بەدرێژایی ئەو ماوەیە لەگەڵ ئەنجوومەنی ئەوروپا بەردەوام بووە، وەزارەتی دادی توركیا هەموو زانیارییەكی سەبارەت بە لێكەوتەی رێكارەكانی دادگایی لەسەر كاڤالا پێداون، بە دادگای ئەوروپا و لیژنەی وەزارەتی سەر بە ئەوروپا راگەێندراوە، كە عوسمان كاڤالا سزادراوە، بەڵام بەداخەوە ئەو بڕیارەی رۆژی (11) ئەم مانگە لە ئاست چاوەڕوانییەكانی ئێمە نەبوو، دووبارە گومانی دروستكردەوە."

عوسمان كاڤالا چالاكوانێكی مافەكانی مرۆڤە لە ساڵی (2013) بەتۆمەتی بەشداری لە خۆپیشاندانەكان بۆ رووخاندنی حكومەتی توركیا دەستگیركرا، بە زیندانیكردنی هەتاهەتایی حكوم درا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین