دۆسيیەكانى كۆبوونەوەى لووتكەى نێوان ئێران و رووسيا و توركيا شیکاری

نوچەنێت:

سێشەممەى داهاتوو رەجەب تەيب ئەردۆغان، بە سەردانێكى فەرمى دەگاتە تارانى پايتەخى ئێران لەگەڵ ئيراهيم رەئيسى، سەرۆك كۆمارى ئێران و ڤلاديمێر پۆتين، سەرۆكى رووسيا كۆدەبێتەوە، لەو كۆبوونەوە سێقۆڵييە گفتوگۆ لەسەر چەند دۆسيەك دەكەن، كە ديارترينيان دۆسيەى سووريايە.

دواين سەردانى ئەردۆغان بۆ ئێران لە حەوتى ئەيلوولى ساڵى (2018) بوو، دواتر بە هۆى دۆخى كۆڕۆناوە كۆبوونەوەى لووتكەى سێقۆڵى دواخرا.

لە مانگى كانوونى دووەمى ساڵى ڕابردوو، مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزيرى دەرەوەى توركيا لە كۆبوونەوەى لەگەڵ حوسێن ئەمير عەبدولهيان، وەزيرى دەرەوەى ئێران رايگەياند، "ئەردۆغان لە كۆتايى ئەمساڵ ڕابردوو سەردانى ئێران دەكات." بەڵام ئەو سەردانە ئەنجام نەدرا، لە مانگى ئادارى ڕابردوو جارێكى تر ئەو سەردانە دواخراوە، ئەوەى تێبينيكراوە، هەندێك سەردانى فەرمى ئێران بۆ توركيا هەبوو، بەڵام دواخران، لە سەرەتاى مانگى حوزەيرانى ئەمساڵ بڕيار بوو وەزيرى دەرەوەى ئێران سەردانى توركيا بكات، بەڵام سەردانە بۆ كۆتايى مانگ دوخرا.

كاتى سەردانەكەى ئەردۆغان بۆ ئێران

ئيسماعيل جۆكتان، چاودێرى سياسى رايگەياند، "سەردانەكەى ئەردۆغان بۆ تاران هەڵگرى رەهەندى ناوچەييە، ئەو سەردانە لەكاتێکدايە جۆ بايدن، سەرۆكى ئەمەريكا لە هەوڵدايە وڵاتانى عەرەبى و ئيسرائيل لێكنزيك بكاتەوە."

جۆ بايدن لەگەڵ يايير لاپيد، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل رايگەياند، "دەمانەوێت هاوپەيمانييەكى ناوچەيى دژ بە هەڕەشەكانى ئێران و ميليشاكانى لەو ناوچەيە دروست بكەين، ئاسايشى ئيسرائيليش بۆ ئەمەريكا كارى لەپێشينەيە."

جۆكتان لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوەكرد، "ئەردۆغان تێبينى دۆخى ئێران دەكات و دەيەوێت بۆ بەرژەوەندى ئۆپراسيۆنە چاوەڕوان كراوەكەى سووريا بيقۆرزێتەوە." 

سەردانەكەى ئەردۆغانيش لەكاتێدايە كە وڵاتەكەى بەرانبەر جووڵەكانى ئێران لەسەر سنوور و ناوخاكى توركيا و ناوچەكە نيگەرانە، پێشتريش هەندێك هەوڵى ئێران لەناو ئيستەنبۆڵ بۆ بە ئامانجگرتنى هاووڵاتيانى ئيسرائيلى هەبوو، كە ئەوەش بووە هۆى هەراسانبوونى توركيا، هەروەها ئێران لەسەر سنوورەكانى رێگەى بۆ  (پژاك)ى باڵى پەكەكە لە ئێران كردۆتەوە.

هۆكارەكانى ئاڵۆزى نێوان توركيا و ئێران

مستەفا جانير، نووسەرى تورك ئاماژە بەوە دەكات، "هۆكارى ئاڵۆزى پەيوەندى ئەو دوو وڵاتە جۆراوجۆرە، ديارترينيان ئاساييبوونەوەى پەيوەندى نێوان توركيا و ئيسرائيلە، چونكە حكومەتى ئێران ئەوە بەسەرچاوەى هەڕەشە بۆ دەسەڵاتەكەى دەزانێت، هەڵوێستى خۆشى بە ئاشكرا بەرانبەر ئەو پرسە دەربڕيووە، هەوڵيشيدا لەناو خاكى توركيا، ئيسرائيلييەكان بكاتە ئامانج."

هەروەك هاوسەنگى جيۆسياسى تازە لە ناوچەى قەوقاز لە بەرژەوەندى ئێران نييە، ئێران بە شێوەيەكى ئەرێنى نايبينێت، بەتايبەت توركيا و ئازەربەيجان لەو ناوچەيە بەهێز بوونە، ئەوەش بۆتە سەرچاوەى دڵەڕاوكێ بۆ تاران.

پرسى بەنداوەكانى حكومەتى توركيا لە باشوورى وڵاتەكەى، سەرچاوەيەكى ترى ئاڵۆزييەكانى نێوان توركيا و ئێرانە، چونكە تاران پێيوايە ئەوە كارەساتى ژينگەيى دروست دەكات، هەروەها بوونى بنكەى سەربازیى توركيا لەناو سووريا و عێراق كێشەيەكى ترە بۆ ئێران.

ئۆپراسيۆنى توركيا لە سووريا 

ئيسماعيل جۆكتان لە بەشێكى ترى قسەكانى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "ئەو سەردانە لە كاتێدايە توركيا خۆى ئامادەكردووە بۆ هێرشكردنە سەر هێزە كوردييەكان، بەڵام مۆسكۆ و تاران پاڵپشتى سووريا دەكەن بۆ ئەوەى رێككەوتن لەگەڵ هێزە كوردييەكان بكات و سوپاى خۆى رەوانەى ناوچە كوردييەكان بكاتەوە."

توركيا رايگەياندووە، كە نايەوێت رووبەڕووى سوپاى سووريا و گرووپە چەكدارەكانى ئێران ببێتەوە، دەيەوێت دەسەڵاتى سووريا لە رێگەى گفتوگۆكانى لەگەڵ ئێران و رووسيا لەو ناوچانە دووربخاتەوە، بۆيە دەتوانين بڵێين، تەوەرەى يەكەمى ئەو سەردانەى ئەردۆغان بۆ تاران دۆخى سووريايە.

رۆژنامەى جمهوريەتى توركى بڵاويكردەوە، ئەردۆغان لە گفتوگۆكانى لە تاران جەخت لەسەر ئۆپراسيۆنى سەربازى لەناو خاكى سووريا دەكاتەوە، كە مونبيج و تەلرەفعەت بۆ توركيا كێشەى گەورەن.

بەگوێرەى لێدوانى بەرپرسانى توركيا، سەرۆكى ئێران و رووسيا دژ بە ئۆپراسيۆنى سەربازى وڵاتەكەيانن لەناو خاكى سووريا، بەڵام توركيا واى داناوە بەهۆى رێگەدانى بە وەرگرتنى سويد و فينلەندا، رايگشى رۆژئاوا ڕەخنە لە ئۆپراسيۆنەكانى ناگرن، بۆيە ئێستا كاتى رازيكردنى رووسيا و ئێرانە.

رووسياش چۆتە جەنگێكى درێژخايەن لەگەڵ ئۆكراينا، بەهۆى ئەو جەنگە دۆخى باش نييە، لە لايەكى تريشەوە سەرقاڵى دانووستاندنى قەيرانى دانەوێڵەيە، جگە لەوەش كۆمپانيا رووسيیەكان هەوڵدەدەن بارەگاكانيان لە ئەوروپاوە بۆ ئيستەنبۆڵ بگوازنەوە، چونكە بەگوێرەى هەڵسەنگاندنەكان توركيا بۆ چەندين پرس خاڵى دەرچوونى رووسيايە، لەسەر ئەم بنەمايە دەنگۆگۆى ئەوە هەيە كە پۆتين پاڵپشتێكى بەهێزى دەسەڵاتى سووريايە بۆ ئەوەى دانوستاندنەكان لەگەڵ ئەنقەرە دەستپێ بكەنەوە.

سەبارەت بە كۆمارى ئيسلامیى ئێرانيش، پاڵپشتى حكومەتى بەشار ئەسەدە، ئەوەش بەهۆى ئيسرائيل و ئەمەريكا هەڵوێستى ناخۆشە، ئامانجى سەردانى بايدنيش بۆ ئەو ناوچەيە بەهێزكردنى هاوئاهەنگى عەرەبى ــ ئيسرائيليە دژ بە ئێران.

چاوەڕوان دەكرێت توركيا لەدواى لووتكەى ناتۆ لە تاران هەڵوێستى خۆى بەرانبەر يەكينەكانى پاراستنى گەل روون بكاتەوە، كە ئايا ئەو ئۆپراسيۆنە سەربازييە ئەنجام دەدات دەكات، ياخود پاشگەز دەبێتەوە.

جۆكتان دەڵێت، "پێشتر توركيا چوار ئۆپراسيۆنى لەناو خاكى سووريا ئەنجام داوە، چاوەڕوانى هەڵوێستى ئێران و رووسياى نەكردووە، هەردوو وڵاتيش دژ بەو ئۆپراسيۆنانە بوون، بەڵام ئێستا رووسيا لەگەڵ ئۆكراينا لە جەنگ دايە.

بەگوێرەى بۆچوونى ئەو نووسەرە، رووسيا سوور نەبووە لەسەر رەتكردنەوەى ئۆپراسيۆنى توركيا، سەبارەت بە تارانيش ئامانجى ئەوەيە سوپاى سووريا بگەڕێتەوە ئەو ناوچانە، بۆيە هەوڵدەدات ئەو بژاردەى توركيا دەيەوێت بيسەپێنێت ڕەتك بكاتەوە. 

كاتێكيش سەردانى ئەردۆغان بۆ تاران راگەيێندرا، سەردانى سەرۆكى رووسيا لە ئارا دانەبوو، لەگەڵ راگەياندنى سەردانى ڤلاديمێر پۆتين بۆ تاران مێژووەكەى سەرۆكى توركياش گۆڕا، ئەو سەردانەش گۆڕا بۆ گفتوگۆكردنى سێ وڵات لەسەر راگرتنى شەڕ لە سووريا و چارەسەرى سياسى لەو وڵاتە.

توركيا خۆى بۆ ئۆپراسيۆن دژ بە يەكينەكانى پاراستنى گەلى كوردى لە باكوورى سووريا وەك ئۆپراسيۆنەكانى پێشوو ئامادە دەكات، هەوڵيش دەدات پەيوەندى و هەماهەنگى لەگەڵ رووسيا و ئێران و ئەمەريكا بهێڵێتەوە.

مستەفا جانر ئاماژە بەوە دەكات، ئەوەى بەلاى توركياوە گرنگە رەزامەندى ئەو سێ وڵاتەيە بۆ ئەنجامدانى ئەو ئۆپراسيۆنە سەربازييە، ئەردۆغان لە تاران گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتە دەكات.

لەكاتى سەردانى حوسێن عەبدوليهان، وەزيرى دەرەوەى ئێران بۆ توركيا رايگەياند، "تاران لەو ئۆپراسيۆنەى توركيا تێدەگات."بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا راگەێندراوە فەرمى و نافەرمييەكانى تاران دژ بەو ئۆپراسيۆنەن، هۆكارەكەشى ئەوەيە ئێران پێيوايە زيادبوونى هەژموونى توركيا لە سووريا دەبێتە ئاڵنگەرى لەبەردەم باڵادەستى تاران لەو وڵاتە.

هەرچەندە ئێران هيچ گرووپێكى لە ناوچەى ئۆپراسيۆنەكان نييە، بەڵام هەندێك هێزى سەر بە سووريا و نزيك لە تاران رايانگەياند، لەكاتى هێرشى توركيا لەگەڵ هێزە كوردييەكان دژ هێرشى توركيا دەوەستينەوە، لەو سۆنگەيەوە پێويستە ئەو پرسە لە نێوان سووريا و ئێران و توركيا گفتوگۆى لەسەر بكرێت."

لە لايەكى ترەوە جەنگى ئۆكراينا و رووسيا و بەهۆى تێچوونى زۆرى ئەگەرى ئەوەى هەيە رووسيا چالاكييەكانى لە سووريا كەم بكاتەوە، ئەوەش واتە دۆخى نێودەوڵەتى بۆ ئۆپراسيۆنێكى نوێى توركيا دژ بە هێزە كوردييەكان گونجاوە.

پەرەپێدانى پەيوەندييەكانى نێوان توركيا و رێڕەوى بازرگانى لەگەڵ ئيمارات

رۆژنامەى توركى بڵاويكردەوە، توركيا كە پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئيمارات و سعووديە و ئيسرائيل ئاساييكردۆتەوە، هەنگاويش دەنێت بۆ بەزركردنەوەى پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئێران، چاوەڕوان دەكرێت سەرۆكى ئێران و توركيا ياداشتنامەى لێتێگەيشتن بۆ پەرەپێدانى پەيوەندييەكانى و خێراكردنى واژۆ بكەن.

ئەو رۆژنامە ئاماژە بەوە دەكات ميكانزمى هاوبەش لە نێوان ئەو دوو وڵاتە دادەندرێت بۆ پەرەپێدانى هاوئاهەنگى درێژمەودا لە بوارە جۆراوجۆرەكان، چاوەڕوانيش دەكرێت ئەو لێكتێگەيشتنە پەيوەست بێت بە رێڕەوى بازرگانى نێوان توركيا و ئيمارات و ئێران.

پرسەكانى تر

دياترين ئەو پرسانەى كە ئەردۆغان باسيان دەكات، پرسى ئاساييشە بەتايبەت تيرۆر و كۆچ و بازرگانى بە مرۆڤ، كە لەگەڵ سەرۆكى ئێران گفتوگۆى لەسەر دەكات بۆ ئەوەى رێكارى پێويست لە دژيان بگيرێتەبەر.

جۆكتان ئاماژە بەوە دەكات، كۆچى ناياسايى لە رێگەى ئێرانەوە بۆتە سەرچاوەى نيگەرانى توركيايە، ئێران ئاسانكارى بۆ پەنابەرانى ئەفغانستان و پاكستان دەكات بگەنە توركيا.

هەروەها قەيرانى وزە لەدواى جەنگى ئۆكراينا سەكۆى (3+3) كە بۆ سەقامگيرى باشوورى قەوقاز داندراوە، لەو پرسانەيە گفتوگۆى لەسەر دەكەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین