ئێران: تواناى دروستكردنى چەکى ئەتۆممان هەيە ئێران

نوچەنێت:

كەمال خەرازى، سەرۆكى ئەنجوومەنى ستراتيژیى سياسەتى دەرەوەى ئێران رايگەياند، "هەرچەندە وڵاتەكەمان تواناى دروستكردنى چەکى ئەتۆمى هەيە، بەڵام جارێ بڕيارى دروستكردنمان نەداوە."

ئەمڕۆ يەكشەممە (17/تەمووز/2022) ماڵپەڕى (جەزيرە) بڵاويكردەوە كەمال خەرازى رايگەياند، "ئێران تواناى دروستكردنى چەکى ئەتۆمى هەيە، بەڵام جارێ بڕيارى دروستكردنمان نەداوە، دانوستاندنى راستەوخۆمان لەگەڵ ئەمەريكا نييە، ئەوەش بەهۆى نەبوونى متمانە و سياسەتەكانى وانشنتنە." 

لە بەشێكى ترى قسەكانى سەرۆكى ئەنجوومەنى ستراتيژى ئاماژەى بەوە كرد، "هيچ گەرەنتيەك نييە ئەمەريكا پارێزگارى لە رێككەوتنى ئەتۆمى بكات، ئەوەش وادەكات هەموو رێككەوتنێك ئەگەرى هەڵوەشاندەوەى هەبێت، ئەگەر ئاژانسى نێودەوڵەتى دادپەروەر و سەربەخۆ بێت، چارەسەركردنى ناكۆكييەكان ئاسانە، بۆيە دانوستاندن سەبارەت بە پڕۆگرامى مووشەكيمان و سياسەتى ناوچەيى دانوستاندن لەگەڵ كەس ناكەين، چونكە ئەوە بە واتاى خۆڕادەستكردن دێت."

ئێران چەند ساڵێكە سەرقاڵى بەرهەمهێنانى وزەى ئەتۆمييە، ئەمەريكا و ئيسرائيل و وڵاتانى عەرەبى و جيهانى ئەوە بە مەترسى بۆ سەرەخۆيان دەزانن، هەوڵدەدەن لە رێگەى رێككەوتنە مەترسيەكان كەم بكەنەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین