رووسیا هۆشداری دەداتە بەریتانیا و ئەمەریكا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، "ناردنی چەك بۆ ئۆكراینا لە لایەن بەریتانیا و ئەمەریكا وادەكات رووسیا رووبەڕووەی ئەوروپا ببێتەوە."

ئەمڕۆ چوارشەممە (20/تەمووز/2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە سێرگی لاڤرۆڤ رایگەیاند، "دڵنیام ئۆكراینا هیچ دەرفەتێك بۆ دانوستاندن لەگەڵ رووسیا نارەخسێنێت، هەرهەنگاوێكیش بهاوێین دوور دەكەوێتەوە."

سەبارەت بە جەنگی ئەتۆمیش ئاماژەی بەوە كردووە، "لە جەنگی ئەتۆمی سەركەوتوو نییە، بۆیە پێویست بە هەڵگیرساندنی جەنگی ئەتۆمی ناكات."

دەربارەی دانوستاندنەكانیش گوتی، "لەسەرەتای هێرشی سەربازی رووسیا، ئۆكراینا داوای دانوستاندنی كرد، ئێمە رەتمان نەكردەوە، راستگۆیانە دەستمان بە دانوستاندن كرد، بەڵام لە گەڕی یەكەم لە بیلاڕووس دەركەوت ئۆكراینا لە دانوستاندنەكان گفتوگۆی جددی ناكات."

وەزیری دەرەی رووسیا هەر یەك لە، ئۆلاف شۆڵتس، راتوێژكاری ئەڵمانی، بۆیس جۆنسون، سەرۆك وەزیرانی دەستلەكارێكێشاوەی بەریتانیا، ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین و ژمارەیەك بەرپرسی تری ئەوروپای بە هاندانی ئۆكراینا بۆ بەردەوامی جەنگ تۆمەتباركرد، بەهۆی ئەوەی لە لێدوانەكانیان ئاماژەیان بەوە كردەوە، دەبێت ئۆكراینا لەو جەنگە سەربكەوێت.

لاڤرۆڤ پێیوایە ئێستا ئۆكراینا هەڵوێستی لاوازە، بۆیە دەیەوێت هەڵوێستی خۆی بەهێز بكاتەوە، بۆ ئەوەی ئەو دۆخەی تێیكەوتووە راستی بكاتەوە.

لە مانگی شوباتی ئەمساڵ سوپای رووسیا هێرشی كردە سەر ئۆكراینا، لەدوای ئەم هێرشە ئەمەریكا و بەریتانیا و وڵاتانی ئەوروپا دەستیان بەڕەوانەكردنی چەك و پێداویستی سەربازی كرد بۆ ئەو وڵاتە و گەمارۆیان خستە سەر رووسیاش.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین