ئيسرائيل داوا لە ئەمەريكا دەكات رێگرى لە هێرشەكانى توركيا بكات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ پێنجشەممە (21/تەمووز 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە بەرپرسانى ئيسرائيل ئاشكرايان، حكومەتى ئيسرائيل نامەيەكى ئاڕاستەى ئەمەريكا كردووە، كە لەو نامەيە، داوا لە واشنتن كراوە فشار بخاتەسەر توركيا بۆ ئەوەى ئۆپراسيۆنە سەربازييەكانى دژ بە هێزە كوردييەكانى باكوورى سووريا ئەنجام نەدات.
لەلايەكى ترەوە بەگوێرەى راپۆرتێكى ئيسرائيلى ئيال حۆلتا، راوێژكارى ئاسايشى نەتەوەيى ئيسرائيلى بە جيك سۆليڤان، راوێژكارى ئاسايشى نەتەوەيى ئەمەريكا رايگەياندووە، "هەر هێرشێكى نوێى توركيا بۆ سەر باكوورى سووريا زيانى زۆر لە كوردەكان دەدات."
بەرپرسێكى ئيدارەى ئەمەريكاش رايگەياندووە، "ئۆپراسيۆنى توركيا لە باكوورى سووريا لێكەوتەى مەترسيدارى مرۆيى دەبێت، هەروەها مەترسيش بۆ سەر بەرەنگاربوونەوەى ئەمەريكا دژ بە رێكخراوى تيرۆرستى داعش لە سووريا دروست دەكات."
لە كۆتايى مانگى رابردوو جۆ بايدن، سەرۆكى ئەمەريكا هۆشدارى دايە رەجەب تەيب ئەردۆغان، ئۆپراسيۆنى نوێ دژ بە رۆژئاواى كوردستان ئەنجام نەدات.
لە مانگى ئايارى ئەمساڵ ئەردۆغان بڕيارى ئۆپراسيۆنێكى نوێى دژ بە رۆژئاواى كوردستان رايگەياند، تا ئێستا زۆربەى وڵاتانى ناوچەكە و جيهان دژ بەو ئۆپراسيۆنەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment