توركیا و رووسیا چەند ناوچەیەكی سووریا بۆردوومان دەكەن

نوچەنێت:

دوای گەڕانەوەی ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی رووسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە لووتكەی تاران دەستیان بە بۆردوومانی ناوچەكانی سووریا كردووە.

ئەمڕۆ هەینی (22/تەمووز/ 2022) ماڵپەڕی (سوریا نێت) بڵاویكردەوە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا لە دووجار لەسەر گوندی زوومگاری رۆژئاوای كۆبانێ بۆردوومانی هێزەكانی سوپای سووریای كردوو.

سەبارەت بە زیانە گیانییەكانیش تا ئێستا هیچ ئامارێكی كوژراو و بریندار بڵاونەكرایتەوە، سوپای سووریاش بە فەرمی هیچ لێدوانێكی لەسەر ئەم هێرشانە نەداوە.

لە لایەكی ترەوە محەمەد خەتیب، راگەیاندكار بە ماڵپەڕی (قودسی عەرەبی) رایگەیاند، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆكەكانی رووسیا هێرشیان كردە سەر كێڵگەیەكی پەلەور، كە چەند خێزانێكی ئاوارەی تێدا نیشتە جێبووە، بەو هۆیەوە حەوت هاووڵاتی مەدەنی كوژران و (14) هاووڵاتیش بریندار بوون، كە چوار لە كوژراوەكان منداڵن."

سەبارەت بە هێرشەكانی رووسیا بۆسەر ئەو ناوچانە، بەرگری مەدەنی هەواڵەكەی پشتڕاستكردۆتەوە ئاماژەی بەوە كردووە، "ئەمڕۆ هەینی فڕۆكەكانی رووسیا هێرشیان كردۆتە سەر كێڵگەیەكی پەلەور كە ئاوارەكان بۆ نیشتەجێبوون بەكاریان هێناوە، بەو هۆیەوە كوژراو و برینداری لێكەوتۆتەوە."

لە دوای ساڵی (2011) رووسیا بۆتە گۆڕەپانی ململانێی نێوان زلهێزەكان، هەر وڵاتێك پێگەی سەربازی خۆی لە ناوچەیەك بەهێزكردووە، زۆربەی جاریش شوێنەكانی ژێر دەسەڵاتی یەكتر بۆردوومان دەكەن و خەڵكی مەدەنی تێیدا دەبێتە قوربانی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین