ڕۆڵى تورکیا لە واژۆکردنى ڕێککەوتننامەى ڕێڕەوى دانەوێڵە
نوچەنێت:
رۆژى (22)ى تەممووزى ئەم مانگە توركيا و رووسيا و ئۆكرانيا و نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتوه‌كان له ئيستەنبۆڵ له کۆشکى دۆلمه باخچه‌ى سه‌رۆكايه‌تى كۆمار رێوره‌سمى ناردنى دانه‌وێڵه و خۆراك له‌به‌نده‌ره‌كانى ئۆكراينا واژۆكرا.
لەو كۆبوونەوە هه‌ريه‌ك له خلوسى ئا‌كار، وه‌زيرى به‌رگرى توركيا و سێرگى شۆيگو، وه‌زيرى به‌رگرى رووسيا و ئه‌لێكسانده‌ر كوبرا كۆڤ، وه‌زيرى ژێرخانى ئۆكرينا، ربە ئامادەبوونى ئه‌نتۆنيۆ گۆتێرێس، سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان رێككەوتنەكە واژۆكرا.
هەر لەو رێوڕەسمەکەدا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا و سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان قسه‌يان كرد، هەروەها مه‌ولوود چاوشئۆغلو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، ئيبراهيم كاڵن، وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا و عوسمان ئه‌كشن باك، سه‌رۆكى شاندى توركيا له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ناتۆ و نوێنه‌رانى وڵاتان ئاماده‌ى واژۆکردنى ڕێککەوتننامەکە بوون.
سەبارەت بە دەستكەوتەكان ئەو ڕێککەوتننامەیە، ماڵپه‌رى (سى ئێن ئێن )ى توركى بڵاويكرده‌وه، "یەکێک لە دەستکەوتەکانى ئەم ڕێککەوتننامەیە نه‌هێشتنى قه‌يرانى خۆراكە، کە هه‌موو جيهان چاوى له‌سه‌ر ئه‌م واژۆكردنه بوو." هەروەها ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ رێوره‌سمى واژۆكردنه‌كه‌يان به رێكکه‌وتنێكى مێژووى ناوبرد و دەشڵێن، "قه‌يرانى خۆراك به‌هۆى شه‌رى نێوان رووسيا و ئۆكراينا سه‌ريهه‌ڵدا له ئيسته‌نبۆل ئه‌م قه‌يرانه تێپه‌ڕى."
سەبارەت بە رێککه‌وتنه‌کە و نێوه‌ندگيرى توركيا، ئه‌نتۆنيۆ گۆتێرێس، سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاند، "توركيا كارێكى گرينگى گرتۆته ئه‌ستۆ له‌م پڕۆسه‌يه‌دا."
هەروەها كەناڵى (سى ئێن ئێن ئێنته‌ر ناشناڵ) له‌باره‌ى ئه‌م رێكه‌وتنه رايگه‌ياند، "له ئيسته‌نبۆڵ گرێبه‌ستێكى گه‌وره واژۆكرا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى قه‌يرانى خۆراك له جيهان."
كه‌ناڵى (سى ئێن ئێن )ى تورکى چەند پرسیارێک ئاراستەى خلوسى ئا‌كار، وه‌زيرى به‌رگریى توركيا دەکات، سەبارەت بە پرۆسەى گواستنەوەى گەنمى ئۆکراینا و چۆنیەتى ئه‌نجامدانى و دامەزراندنى ناوه‌ندێکى هه‌ماهه‌نگى له ئيسته‌مبۆڵ، ئایا ئەم ناوەندە چۆن كارده‌كات؟ ئايا ئەم ڕێککەوتنە نرخى خۆراك داده‌به‌زێنێت؟
له وه‌ڵامدا خلوسى ئا‌كار دەڵێت، "سەرەتا پرۆسه‌كه درێژ و تووند بوو، له‌به‌ر چەندین هۆكارى فره لايان گفتوگۆكان درێژه‌ى كێشا، هاورێكانمان كارێكى زۆریان كرد، له‌كۆتایى گه‌يشتينه ئه‌م خاڵه، ئه‌گه‌ر سه‌يرى جيهان بكه‌ين يه‌ك له‌سه‌ر سێى رووسيا و ئۆكراينا دانه‌وێڵه‌ى جيهان دابين ده‌كه‌ن، له‌باره‌ى به‌رهه‌مهێنانى خۆراك ڕۆلێكى گرينگ هه‌يه، ئه‌م شه‌ڕه بووە هۆى مانەوەى دانه‌وێڵه له ئۆكراينا، ئەمەیش قه‌يرانى خۆراك لە جیهان دروست بوو."
خلوسى زیاتر ڕوونیکردەوە و گووتیشى، “زۆر گرينگه ئه‌م كێشه‌يه چاره‌سه‌ر بكرێت له‌به‌ر قەیرانى برسێتى، ئێمه باسمان لە ناردنە دەرەوەى (25) مليۆن تۆن دانه‌وێڵه‌مان کردووە، به‌شێوه‌يه‌كى پارێزراو به رێگاى ده‌ريا پێويسته بگوازرێته‌وه. سه‌ربارى ئه‌مه ده‌مانه‌وێت ئاگربه‌ست رابگه‌يێندرێت لە نێوان هەردوو وڵات، به‌ڵام ئه‌م كاره له‌ماوه‌يه‌كى كورتدا ناتوانرێت ئەنجام بدرێت، هەروەها ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان ده‌ستپێشخه‌ربوو له‌گه‌ڵ پۆتين و زیلينسکى بۆ دەستپێکردنى گفتوگۆکان، هه‌موومان به‌په‌رۆشه‌وه بۆ ئه‌م كاره له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانى ده‌ره‌وه و كشتوكاڵ و بازرگانى به‌رده‌وام له‌په‌يوه‌ندى دابووين."
هەروەها ڕاشیگەیاند، "كۆبوونەوەکان بە شێوه‌يه‌كى ته‌ندروست بە بەشدارى نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بەڕێوەچوو، ئێمه كاره‌كانمان له يەكى حوزه‌يرانى مانگى ڕابردوو ده‌ستپێكرد، له حەوتى مانگى ته‌ممووز له‌گه‌ڵ وه‌زيرى به‌رگریى رووسیا و وتەبێژى حکومەتى ئۆكراينا و وه‌زيرى ژێرخانى تورکیا گفتوگۆكانمان ته‌واو كرد. له نێوان شانده‌كان كۆبوونه‌وه ئه‌نجام درا، ئەمەیش وایکرد وەک یەکەم هەنگاو مۆسکۆ له (13)ى ته‌ممووز ئەو کەشتیانەى دەستى بەسەردا گیرابوو ئازاد بكات."
سەبارەت بە پرۆسەى ناردنە دەرەوەى دانوێڵەى ئۆکراینا، وەزیرى بەرگریى تورکیا ڕایگەیاند، "له ئۆكراينا سێ به‌نده‌رى سەرەکى هه‌يه، ئه‌وانیش ئۆدێسا، چێرنۆمۆست، يه‌زنى. بڕياماندا كه ناوه‌ندێكى هه‌ماهه‌نگى دروست بکرێ، چاوەڕێ دەکەین بە زووترین گەنمەکە ڕه‌وانەى دەرەوە بكرێت، به‌شێوه‌يه‌كى پارێزراو چاودێرى پرۆسەى چوونه‌ژووره‌وه و ده‌رچوون له به‌نده‌ره‌كانى ئۆكرانيا ده‌كه‌ين، بۆ دامه‌زراندنى ناوه‌ندێكى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌ش ڕێره‌وێك داده‌نێين بۆ دەستکردن بە گواستنه‌وه‌ى دانەوێڵە، ئه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى به توركياوە هەیە، له باره‌ى چوونه‌ژوور و هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ى کەشتییەکان لە بەندەرەکان هەموو کارێک دەکەین، له پێناو به ده‌ستهێنانى ماف و پێشێل نەکردنى سه‌روه‌رى وڵاته‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بين له‌م هەنگاوانە."
له (13)ى ته‌ممووزى ئەم مانگە له ئيسته‌نبۆڵ، شاندى سەربازیى رووسيا و توركيا و ئۆكرانيا و نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه‌يه‌كمان ئەنجامدا، ڕۆژى (22)ـى تەممووزى (2022) ڕێککەوتنى ڕەوانەکردنى دانەوێڵەى ئۆکراینا بۆ جیهان لە نێوان رووسیا و ئۆکراینا و تورکیا بە سەرپەرشتى نەتەوە یەکگرتووەکان واژۆکرا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment