گەورەترین بەندەرى هەناردەکردنى گەنم لە ئۆکراینا هێرشیکرایەسەر
نوچەنێت:
ئه‌مرۆ شه‌ممە (23/ته‌مموز/2022) ماڵپه‌رى (بى بى سى)ى توركى بڵاويكرده‌وه، دواى ئەوەى ئۆكراينا و رووسيا له ئيسته‌نبۆڵ ڕێكکه‌وتن له‌سه‌ر ناردنى دانه‌وێڵه بۆ جیهان، بەڵام چەند کاتژمێرێک دوای ئەو رێككەوتنە، بە مووشەک هێرشکرایە سه‌ر به‌نده‌رى ئۆدێسا، كە بەگرینگترین بەندەرى ئۆکراینا دادەندرێت.
بەیانى ئەمڕۆ به‌مووشه‌ك هێرشكرايه‌سه‌ر به‌نده‌رى ئۆدێسا، سەبارەت بە ئەنجامدارانی ئەم هێرشە، ئۆکراینا به‌رپرسياریێتى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر ئۆدێسای خستۆتە ئه‌ستۆى رووسيا، ناتاليا هۆمێنيوك فەرماندە لە سوپای ئۆكراینا رايگه‌ياند، "زيانى گه‌وره به‌ر ژێرخانى به‌نده‌ره‌كه نه‌گه‌يشتووه، بەڵام له هێرشه‌كه‌دا موشه‌كى پێشکەوتوو به‌كارهاتووه. ئه‌م مووشه‌كانه دوورهاوێژن و هێزى لێدانيان زۆر بەرزە."
بە گوێرەی رێككەوتنەكەی دوێنێ ئسەتنبۆڵ، رووسيا به‌ڵێنى داوە كه به‌نده‌ره‌كان نه‌كاته ئامانج بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت به‌كاربهێنرێت.
بە ئامانج گرتنی بەندەرى ئۆدێسا، كاردانەوەی جیهانی بەدوای خۆی هێنا، ئەنتۆنیۆ گوترێس، سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان هێرش كردنه سه‌ر به‌نده‌رى ئۆدێساى سەركۆنەكرد.
جۆزیب بۆریل وه‌زیری دەرەوه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند ، "ڕۆژێك دوای رێكه‌وتنه‌كه‌ى ئيسته‌نبۆڵ ئه‌و بەندەرە كراوه‌ته ئامانج ، ئێمە بە توندى ئەو ھێرشە سەرکۆنە دەکەین."
هەروەها سوپاى ئۆكراينا رايگه‌ياند، "جگه له‌و دوو موشه‌كه دوو موشه‌كى تر به‌سيسته‌مى به‌رگرى ئاسمانى خراوه‌ته خواره‌وه."
ئۆلێكس هۆنجارێنكۆ، په‌رله‌مانتارى هه‌رێمى ئۆكراينا، له‌لاپه‌ره‌ى تێلێگرامى خۆى بڵاويكرده‌وه، "له‌پاش هێرشه مووشه‌كیه‌كه‌ى سه‌ر به‌نده‌رى ئۆدێسا ئاگر لە به‌نده‌ره‌كه كەوتۆتەوە."
سەبارەت بە ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆى نەگرتۆتە ئەستۆ و تا ئێستاش زیانە مادجی و گیانییەكان دیار نین."
هه‌روه‌ها ڤاسلى بۆدنار، باڵيۆزى ئۆكراينا له ئه‌نقه‌ره له‌باره‌ى ئه‌م هێرشه له لاپه‌ره‌ى خۆى له تویتەر نووسیویەتی، "رووسيا له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و توركيا بەڵنیاندا، به‌ڵام به‌لێنه‌كه‌یان نه‌گه‌يشته (24) كاتژمێر شکاندیان، رووسيا زۆر تيرۆرستانه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات. "
دوێنێ رێككەوتنی رەوانەكردنی گەنم لەنێوان رووسیا و ئۆكراینا واژۆكرا، ئەو رێككەوتنە بە رێككەوتێنی پڕبایەخ دادەندرێت و كاریگەری لەسەر قەیرانی خۆراكی جیهان دەبێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment