لە هەولێر (21) بەنزینخانە سزا دەدرێن ئابووری

نوچەنێت:

پارێزگاى هەولێرلە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکراى دەکات، "بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى (21) بەنزینخانەی" لە هەولێر سزادراون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (28/تەممووز/2022) پارێزگاى هەولێر ڕایگەیاند، "بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بەهاووڵاتیان و له‌به‌رامبه‌ر دەستکاریکردنى كوالیتی به‌نزین، (21) بەنزینخانەی تر لەهەولێر و دەوروبەرى لەلایەن لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى هەولێر سزادراون."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى پارێزگاى هەولێر، "لەسەرەتای مانگى (6)ى ئەمساڵ تاکو ئەمڕۆ کۆی گشتیی ئەو بەنزینخانەی سزادراون (172) بەنزینخانەن، لەو ژمارەیەشدا (6) بەنزینخانە بەهۆی دووبارەکردنەوەی سەرپێچی و دەستکاریکردنى كوالیتیى و فرۆشتنی بەنزینی خراپ بەهاوڵاتییان، ناوەکانیان بڵاو دەکەینەوە."

پارێزگاى هەولێر ناوى شەش بەنزینخانەى دیکەى بڵاوکردۆتەوە، کە ئەوانە دووبارە سەرپێچیان کردووە و دەستکارى کوالێتى بەنزینیان کردووە:

یەکەم/ وێستگەى ئارام محەمەد

دووەم/ وێستگەى ژیلوان

سێیەم/ وێستگەى جێگر

چوارەم/ وێستگەى زێڕ

پێنجەم/ وێستگەى سه‌یداوه‌

شەشەم/ وێستگەى (یارا / میهن)

هاوکات دەشڵێت، "دڵنییاى هاوڵاتییان شارەکەمان دەکەینەوە، تیمەکانى لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکان بەردەوامن، داواش لەهاووڵاتیان دەکەین لەکاتی تێبینیکردنی هەر جۆرە سەرپێچیەک، لەزووترین کات ئاگادارى قائیمقامیەتى ناوەندى هەولێر بکەنەوە. "

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین