پەرلەمانتارانى فەڕەنسا داوا دەكەن سنوورێك بۆ ئەردۆغان دابندرێت تورکیە

نوچەنێت:

نزيكەى (100) پەرلەمانتارى فەرەنسا لە بابەتێكدا بەناوى سياسەتى جەنگ سەركۆنەى  رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا دژ بە رۆژئاواى كوردستان دەكەن.

ئەمڕۆ يەكشەممە (31/تەمووز/ 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە لەبەرانبەر هەڕەشەكانى توركيا بۆ هێرشكردنە سەر رۆژئاواى كوردستان نزيكەى (100) ئەندامى پەرلەمان و ئەنجوومەنى پيرانى فەرەنسا، كە پێکهاتوون لە ئەندامانى حزبى شيوعى و پارتى چەپى راديكاڵ و سۆشيالستەكان و پارتى ژينگە و پارتى راستڕەو كە پارتەكەى ئيمانوێڵ ماكڕۆن، سەرۆكى فەڕەنسايە، ئاماژە بەوە دەکەن، سەرۆکى توركيا پێگەى سەرەكى لە ناتۆ لە چوارچێوەى قەيرانى ئۆكراينا دەقۆزێتەوە، بۆ ئەوەى رەزامەندى هاوپەيمانى ناتۆ بۆ هێرشكردنە سەر باكوورى سووريا بەدەستبهێنێت.

لە بەشێكى ترى قسەكانيان هاتووە، پێويستە وڵاتانى رۆژئاوا پشت لە كوردەكانى سووريا نەكەن، دواش لە ئەندامانى يەكێتى ئەوروپا پكەن پارێزگارى لە چالاكوان و كۆمەڵە كوردييەكانى ئەروپا بكەن.

هەروەها داوايان لە وڵاتەكەيان كردووە ئەنجوومەنى ئاسايشى نێودەوڵەتى هاندات، ناوچەى دژە فڕين لە باكوورى سووريا ديارى بكات، دۆخى كوردى سووريا بخاتە ژێر پارێزگارى نێودەوڵەتى.

هەروەك داواشيان لە  كردووە ئيدارەى خۆسەرى لە باكوور و رۆژهەڵاتى سووريا سوود لە دانپێدانى نێودەوڵەتى وەربگرێت.

لە ماوەى رابردوو ئەردۆغان چەندين جار هەڕەشەى هێرشكردنە سەر رۆژئاواى كوردستان كردووە، بۆ ئەوەى ناوچەيەكى ئارام لە سنوورەكانى نێوان توركيا و سووريا دروست بكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین