سبەى پرۆسەى ناردنەدەرەوەى دانوێڵەى ئۆکراینا دەستپێدەکات
نوچەنێت:
ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه (31/ته‌مموز/2022) ماڵپه‌رى (ميلله‌ت)ى توركى بڵاويكرده‌وه، ئيبراهيم كاڵن وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا له‌باره‌ى ناردنى دانه‌وێڵه له ئۆكراينا بۆ جیهان رايگه‌ياند، "رۆژى دووشەممە يه‌كه‌م كه‌شتى بارهه‌ڵگرى دانه‌وێڵه له ئۆكرينا به‌رێدەكه‌وێت."
له‌لايه‌كى ترەوە وەزارەتى بەرگریى توركيا، لە راگەيێندراوێكدا ئاشكراى كرد، خلووسى ئا‌كار، وه‌زيرى به‌رگریى توركيا پەیوەندییەکى تەلەفۆنى له‌گه‌ڵ ئۆلێكسى رێزنيكۆڤ، وه‌زيرى به‌رگریى ئۆكراينا و ئۆليكسانه‌ر وه‌زيرى ژێرخانى ئۆكراينا له‌باره‌ى ئاماده‌كارييه‌كان و باركردنى دانه‌وێله و ئه‌و كارانەى كه له ناوه‌ندى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌ش له ئه‌سته‌نبۆڵ ئه‌نجامدا.
بەگوێرەى راگەيێندراوێكە، هەردوولا خۆشحاڵى خۆيان دەبڕيووە بە تەواوبوونى كارە تەكنييەكان و دەستپێكردنى رەوانەكردنى دانەوێڵە لە نزيكترين کاتدا.
لەناوەراستى ئەم مانگە بە ئامادەبوونى رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا و ئەنتۆنيۆ گوترێس، سكرتێرى گشتى نەتەوە يەكگرتووەكان، كە لەلايەن سێرگی شۆیگۆ، وەزیری بەرگری رووسیا و ئەلیكسەندەر كۆبراكۆڤ، وەزیری ژێرخانی ئۆكراینا بە نێوەندگیری خوڵوسی ئا‌كار، وەزیری بەرگری توركیا بە جیا ڕێککەتنى ناردنى دانەوێڵە واژۆكرا، ئامانج لەو رێككەوتنە رەوانەكردنى نزيكه‌ى (25)مليۆن تۆن دانه‌وێڵه‌يه له كۆگاكانى ئۆكراينا بۆ دەرەوەى ئەو وڵاتە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment