عەلى باباجان: گومانم لە ئۆپراسیۆنى حكومەتى توركیا بۆ سەر سووریا هەیە
نوچەنێت:
ڕۆژى یەكشەممە (31/تەمووز2022) ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاویكردەوە عەلى باباجان رایگەیاند، "هۆكارەكانى ئۆپراسیۆنى سەربازى بۆ سەر سووریا چییە، رووبەرەكە و ماوەكەى چەندە، پێویستە ئەوانە ئاشكرا بكرێت."
باجاجان لە بەشێكى ترى قسەكانى گومانى لە مەبەستى باسكردنى ئەو پراسیۆنە سەربازییە بۆ سەر سووریا هەیە و بە رێگەخۆشكردن بۆ بنكەى جەماوەرى ئاكپارتى دەزانێت.
سەرۆكى پارتى دیموكراسى و پێشكەوتن ئاماژە بەوە دەكات، "ئێمە لە نیەتى حكومەتى توركیا دڵنیا نین، ئایا تەنیا بۆ دروستكردنى رووداوێكى دەرەكى لە هەڵبژاردنى داهاتوو و لە بیربردنەوەى ئابوورى و پەردەپۆشكردن و زیادكردنى پاڵپشتى بۆ حكومەت ئەو كارە دەكات، یاخود هۆركارى ئەمەنى دەرەكى بۆ ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازییە هەیە."
لە ئایارى ئەمساڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان هەڕەشەى ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنى سەربازى بۆ سەر رۆژئاواى كوردستان، ئەو هەڕەشانە كاردانەوەى ناوچەیى و نێودەوڵەتى لێكەوتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment