لايەنە ناكۆكەكانى ليبيا لە توركيا كۆدەبنەوە تورکیە

نوچەنێت:

خاليد مشرى، سەرۆكى ئەنجوومەنى باڵاى ليبيا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دۆخى لييبا لەگەڵ عەقيلە ساڵح، سەرۆكى ئەنجوومەنى نوێنەرانى ليبيا لە توركيا كۆدەبنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (دووى/ ئاب/2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە بەگوێرەى سەرچاوەيەك قسەى بۆ ئەو ماڵپەڕەكردووە، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ناكۆكييەكان لەسەر دەستوورى ليبيا خاليد مشرى و عەقيلە ساڵح سەردانى توركيا دەكەن، بەڵام تا ئێستا هيچ لايەنێكى فەرمى ئەو سەردانەى پشتڕاست نەكردۆتەوە.

لەو كۆبوونەوە گفتوگۆ لەسەر دۆسيەى دەسەڵاتى جێبەجێكردن دەكەن، ئەگەر هەيە پێداچوونەوە بە پێكهاتەى حكومەتەى فەتحى پاشاغا بكەن، ياخود حكومەتێكى تر دامەزرێنن هەريەک لە پاشاغا و عەبدولحەميد دبيبە، سەرۆكى حكومەتى يەكێتى نيشتمانى دووربخەنەوە.

هەر لەو كۆبوونەوە گفتووگۆ لەسەر دەستوورى ليبيا و خاڵە ناكۆكەكانى نێوان لايەنە سياسييەكانى وڵاتەكەيان دەكەن.

بەگوێرەى ئەو سەرچاوەيە بڕياربوو ئەو كۆبوونەوە پێش نۆى مانگى رابردوو ئەنجام بدرێت، بەڵام عەقيلە ساڵح بەهۆى خۆپيشاندانەكان لە هەندێك شارى ليبيا كە دواى دەرچوونى سەرجەم هێزە سياسييەكانى ئەو وڵاتەيان دەكرد، دواى دواخستنى ئەو كۆبوونەوەى كرد.

بڕيار لەكۆتايى ساڵى رابردوو هەڵبژاردنى گشتى لە ليبيا لەژێر چاودێرى نەتەوە يەكگرتووەكان ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆى سەرهەڵدانەوەى ناكۆييەكان ئەو هەڵبژاردنە ئەنجام نەدرا، بووە هۆى ئەوەى جارێكى هەوڵى دروستكردنى حكومەتێكى تر لە دەرەوەى تەرابلوس بدرێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین