دۆسيەى سووريا لە كۆبوونەوەى سۆچى پاشەكشە دەكات تورکیە

نوچەنێت:

بۆ يەكەم جار لە كۆبوونەوەى سبەى نێوان رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا و ڤلاديمێر پۆتين، سەرۆكى رووسيا لە سۆچى دۆسيەى هاوئاهەنگى لە بوارى وزە دەكەوێتە پێش دۆسيەى سووريا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (چوارى/ئاب/ 2022) ماڵپەڕى (عەرەبى جەديد) بڵاويكردەوە بەگوێرەى چەند سەرچاوەيەك لە كۆبوونەوەى سەرۆكى هەردوو وڵات باس لە هاوئاهەنگى نێوان هەردوو وڵات لە بوارى وزە دەكەن، ئەو دۆسيە دەبێتە ئەجێنداى سەرەكى كۆبوونەوەكەيان.

سەرچاوەكان باسيان لەوەش كردووە بابەتى هاوئاهەنگى نێوان هەردوو وڵات لە بوارى وزە و بەدياريكراوى دروستكردنى وێستگەى (ئاك كۆيۆ) لە ويلايەتى مێرسن لە باشوورى توركيا تەوەرى سەرەكى ئەو كۆبوونەوە دەبێت.

لە بەشێكى لێدوانەكان ئەو سەرچاوانە باسيان لەوە كردووە، توركيا دەيەوێت پرسى ئۆپراسيۆنى سەربازى لەگەڵ رووسيا بۆ سەر ناوچەكانى تەلرەفعەت و مەنبەج يەكلا بكاتەوە، بەڵام تا ئێستا رووسيا رێگە بە توركيا نادات ئەو ئۆپراسيۆنە ئەنجام بدات. 

لە ساڵانى رابردوو دۆسيەى لە كۆبوونەوەكانى ئەردۆغان و پۆتين دۆسيەى سووريا لە پێشەوەى دۆسيەكانى تر بوو، ئەمە يەكەمجارە دۆسيەى وزە لەنێوان ئەو دوو وڵاتە بكەوێتە پێش دۆسيەى سووريا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین