وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا: سەركۆنەی هێرشه‌ ئاسمانيه‌كانى ئيسرائيل بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ ده‌كه‌ين تورکیە

نوچەنێت:

سەبارەت بە هێرشەکانى دوێنێ شەوى ڕابردووى سەر غەززە وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، "ئەو هێرشانەی ئيسرائيل بۆ سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه‌ ئه‌نجامى داوه،‌ به‌ توندى سەركۆنە ده‌كه‌ين، پێويسته‌ به‌ زووترين كات كۆتايى به‌و گرژييه‌ بهێنرێت تاوه‌كو نه‌گه‌يشتۆته‌ ملمڵانێ نێوان هه‌ردوو وڵات."

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ (شه‌شى/ئاب/2022) ماڵپه‌ڕى (ئه‌نادۆڵ) بڵاويكرده‌وه‌، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا له‌باره‌ى هێرشەکانى سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه‌ ڕاگەیێندراوێکى بڵاوكرده‌وه‌ و دەڵێت، "به‌توندى سەرکۆنەى ئه‌م هێرشه‌ ده‌كه‌ين، کە له‌ هێرشه‌كه‌دا منداڵ و خه‌ڵكى سڤيڵ كراونه‌ته‌ ئامانج، ئەو كارەش جێگه‌ى قبوڵكردن نييه‌، له‌پاش ئه‌م هێرشه‌ له‌ناوچه‌كه‌ گرژييه‌كى زۆر دروست بووه‌، ئێمه‌ وه‌ك توركيا به‌م رووداوه‌ زۆر نيگه‌رانين، داوا ده‌كه‌ين پێش ئه‌وه‌ى ئه‌م رووداوه‌ ببێت بە ململانێيه‌كى نوێ له‌نێوان هه‌ردوو وڵات، پێويسته‌ كۆتايى به‌م گرژييه‌ بێنن، داواش لە هه‌ردوولا دەکەین به‌ ئه‌قڵێكى پته‌و هەنگاو بنێنن." 

سەبارەت بە زیانە گیانیەكانیش وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى فه‌ڵه‌ستين بڵاويكردۆته‌وه‌ كه‌ به‌هۆى هێرشه‌كه‌ى ئيسرائيل بووه‌ته‌ كوژرانی (10) كه‌س و له‌نێويشياندا مندالێكى (5) ساڵان هه‌يه‌، (55) كه‌سيش برينداربوونه‌. 

شەوی رابردوو سوپای ئیسرائیل كەرتەی غەززەی موشەكباران كرد، لەبەرانبەردا بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی بە مووشەك بەرپەرچی هێرشەكانی ئیسرائیلیان دایەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین