هەدەپە: ئەگەر ئەردۆغان هێرش بكاتە سەر سووریا دەبێت باجەكەی  بدات تورکیە

نوچەنێت:

هێسار ئۆزسۆی، سەرۆكی لیژنەی كاروباری پارتیی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند، "ئەگەر ئەردۆغان هێرش بكاتە سەر باكووری سووریا دەبێت باجی ئەو هێرشە بدات."

ئەمڕۆ شەممە (شەشی/ئاب/ 2022) ماڵپەڕی (زەمانی توركی) بڵاویكردەوە هێسار ئۆزسۆی رایگەیاند، "ئەردۆغان بۆ هێرشكردنە سەر باكووری سووریا رەزامەندی رووسیا و ئێران و ئەمەریكای بەدەست نەهێناوە، هیچ كەسێك نایەوێت بچێتە ناو ئەو شەڕە، بەڵام ئەگەر ئەردۆغان چووە ناو ئەو شەڕە تێچووی سیاسی و سەربازی زۆر قوورس دەبێت."

بە بۆچوونی ئەو بەرپرسەی هەدەپە ئەردۆغان پێویستی بەو سەركەوتنەی سووریایە، ئەگەر بەشێوەیەكی رووكەشانەش بێت، بۆ ئەوەی لە سیاسەتی ناوخۆی پێش هەڵبژاردنەكان بەكاری بهێنێت."

لەبەشێكی تری قسەكانی ئۆزسۆی دەڵێت، "توركیا خەون بە سەركەوتن دەبینێت، بەڵام تووشی شكستی سەریازی دەبێتەوە، چونكە ئەو شەڕە لەنێوان كورد و گرووپەكانی سەربە توركیا نییە، بەڵكو لە شەڕێكی ناوچەیی گەورەترە."

لە ماوەی رابردوو توركیا هەڕەشەی دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنێكی نوێی دژ بە رۆژئاوای كوردستان كرد، ئەوەش كاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێكەوتەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین