سوپاى توركيا لە چەند ناوچەيەكى سووريا كشايەوە تورکیە

نوچەنێت:

بە هاوئاهەنگى لەگەڵ هێزەكانى روووسيا سوپاى توركيا بنكەیەکى سەربازى لە سنوورەكانى دەوروبەرى رەقە دەكشێتەوە، سوپاى سوريا لەو ناوچانە پێشڕەوى دەكات.

ئەمرۆ دووشەممە (هەشتى/ئاب/2022) ماڵپەڕى (روانگەى سوورى) بڵاوكردەوە بەگوێرەى چەند سەرچاوەيەك لەو ناوچاوانە هێزەكانى توركيا لە چەند كاژمێرى رابردوو بنكەیەکى سەربازیى لە گوندى تەنوز هێرقلى لە پارێزگاى رەقە كە دەكەوێتە سەر سنوورى سووريا و توركيا کێشاوەتەوە.

سەرچاوەكان باسيان لەوەش كردووە ئەو كشانەوەیە بە رێككەوتنى نێوان رووسيا و توركيا بووە، كە ئەوەش رێگە خۆش دەكات بۆ پێشكەوتنى رووسيا و هێزەكانى سەر بە حكومەتى سووريا لەو ناوچانە هەنگاو بنێنن.

سەبارەت بە چۆنيەتى كشانەوەى ئەو هێزانەى توركيا بەگوێرەى لێدوانى ئەو سەرچاوانە رووسيا و توركيا رێككەوتنێكى رانەگەێندراويان هەيە.

لەلايەكى تريشەوە هێزەكانى توركيا و گرووپەكانى نزيك لەو وڵاتە لە سووريا ناوچەكانى دەوروبەرى عەين عيسا و  كۆگانى گەنمى عەين عيسايان لە دەوروبەرى رەقە لە باكوور بۆردوومان كردووە، سەبارەت بەزيانەكانيش تا ئێستا هيچ زيانێكى گيانى ئاشكرا نەكراوو.

لە لايەكى ترە بڕياربوو، ئەمڕۆ سوپاى رووسيا بە هاوبەشى لەگەڵ سوپاى توركيا لە ناوچەكانى كۆبانێ بسوڕێنەوە، بەڵام بەهۆى كشانەوەى هێزەكانى توركيا لەو دوو بنكەيە و بۆرودوومانى سوپاى سووريا بۆ سەر ناوچەكانى تەلئەبيەز، ئەو گەڕانە هاوبەشە هەڵوەشايەوە.
لە مانگى ئايارى ئەمساڵەوە توركيا بەردەوام هەڕەشەى ئۆپۆاسيۆنى نوێى سەربازى بۆ سەر رۆژئاواى كوردستان دەكات، لەدواين سەردانى ئەردۆغان بۆ سۆچى رايانگەياند، "هەردوولا جه‌ختيان له‌ يه‌كپارچه‌ييى سووريا كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها بڕيارياندا دژى ئەو رێكخراوانه‌ى كه‌ له‌ سووريان ‌بە هاوبه‌شى دژیان بوه‌ستنەوە."



 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین