میلیشیایه‌كى نوێ به‌رپرسیارێتى هێرشه‌كانى سه‌ر هاوپه‌یمانان له ئه‌ستۆ ده‌گرێت
نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕى مه‌یادین كه ماڵپه‌ڕێكى نزیك له ئێرانه بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌موو 13ى ئادار كاروانێكى لۆجیستى سه‌ربه هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له شه‌ڕى دژ به داعش له پارێزگاى دیوانیه" قادسیه" كراوه‌ته ئامانج.
سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵه‌كه له راگه‌یه‌نراوى گرووپێكى میلیشیاى وه‌رگیراوه به ناوى "ئه‌سحاب كه‌هف" كه هێرشه‌كه‌ى له ئه‌ستۆ گرتووه و ده‌ڵێ، هێرشه‌كه‌یان به بۆمبى چێنراو ئه‌نجام داوه.
جیا له دووپاتكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر به‌رپرسیارێتى خۆیان له هێرشه‌كه، گرووپه‌كه باسى هیچ زیانێك مادى و گیانى نه‌كردووه.
زۆر به ده‌گمه‌ن ناوى گرووپى میلیشیاى ئه‌سحاب كه‌هف بیستراوه، ماڵپه‌ڕى مه‌یدان ده‌ڵێ له مانگى نیسانى ساڵى رابردوو دروست بووه و چه‌ندان جارى تر هێزه‌كانى ئه‌مریكاى به ئامانج گرتووه.
پێشتر چاودێرانى سیاسى هۆشدارییان له‌وه داوه كه گرووپه میلیشیاكانى شیعه زوو زوو ناوى نوێ به‌كارده‌هێنن بۆئه‌وه‌ى رووى راسته‌قینه‌ى خۆیان بشارنه‌وه.

.jpg)


.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment