ئەردۆغان: هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوو یەكلاكەرەوەیە تورکیە
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دادوگەشەپێدان (ئاكپارتی) رایگەیاند، "هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوو یەكلاكەرەوە، هەوڵدەدەین سەركەوتوو بین."

ئەمڕۆ یەكشەممە (14/ئاب/2022) ماڵپەڕی (زەمانی توركی) بڵاویكردەوە ئەردۆغان لە پەیامێكدا ئاماژەی بەوە كرد، "لەگەڵ ئێوە  (21) ساڵ پێش ئێستا پارتی دادوگەشەپێدانمان دامەزراند، هەر لەسەرەتاوە ئەو پارتە خواستی خزمەتكردنی نیشتمانی هەبوو، ئێمە شەو و رۆژ كارمان كردووە ئەوەی لە ئاست ئەو بەرپرسیارییە دابین كە هەڵمان گرتووە، چونكە لە رابردوو توركیا تووشی مەینەتی  زۆر و دواكەوتوویی بوو، ئێمە ئەو ئەركەمان دۆخێكی ناسەقامگیر و نەبوونی ئاسایش خستە ئەستۆی خۆمان."

لە بەشێكی تری قسەكانی ئەردۆغان ئاماژەی بەوە كرد، "ئەمڕۆ ئەگەر سەیری رابردووی خۆمان بكەین  لە ماوەی  (20) ساڵی رابردوو جووڵانەوەیەكی دیموكراسی و گەشەكردوومان بەدەست هێناوە، لە پەروەردە و فێركردنەوە بۆ تەندروستی، لە ئاسایشەوە بۆ دادپەروەری لە گواستنەوە بۆ وزە، لە پیشەسازییەوە بۆ وەرزش، ئێمە تەنیا كەموڕەكانمان لە توركیا لانەداوە، بەڵكو ژێرخانیشمان بۆ داهاتوو بنیاتناوە."

سەبارەت بە هەڵبژاردنی ساڵی داهاتووش ئەردۆغان جەختی لەسەر ئەوە كردەوە" هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنێكی هەستیارە، هەوڵدەدەین پارتەكەمان جارێكی تر دەسەڵات بگرێتەوە دەست، لە ماوەی رابردووش لە (15) هەڵبژاردن پلەی یەكەمان بەدەست هێنا، بۆیە دەمانەوێت بۆ هەڵبژاردنی ساڵی داهاتووش پلەی یەكەم بەدەست بهێنین."

پارتی داد و گەشەپێدان لە (14) ئابی ساڵی (2001) دامەزرا، لە هەڵبژاردنی تشرینی یەكەمی ساڵی (2002) پلەی یەكەمی بەدەست هێنا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین