دۆناڵد ترەمپ: بە بەهاى 85 مليار دۆلار چەكمان بۆ تاڵيبان جێهێشت عێراق ناوچەکە و جیهان
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكى پێشوى ئەمەريكا لە ساڵيادى گەڕانەوەى بزووتنەوەى تاڵيبان بۆ سەر دەسەڵات ئاشكراى دەكات، "ئەو چەكانەى لە ئەفغانستان بەجێمانهێشت، باشترين چەك بوو لە جيهان، نرخەكەى باى (85) مليار دۆلار زياتر بوو."

ئەمڕۆ سێشەممە (16/ئاب/2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە نوسينگەى دۆناڵد ترامپ لە راگەيێندراوێكدا ئاشكراى دەكات، "ئەوەى ساڵێك پێش ئێستا لە ئەفغانستان روويدا كارەسات بوو، لە هەموو رووداوەكان زياتر مايەى شەرمەزارى و نەبوونى لێهاتوويى بوو لە مێژووى ئەمەريكا."

لە بەشێكى ترى قسەكانى نووسينگەى ترەمپ روونى دەكاتەوە، "ئەو بابەتە پەيوەست نەبوو بەو واقيعەى ئێمە لەو وڵاتە دەكشێينەوە، خۆم لەگەڵ كەمكردنەوەى هێزەكانى ئەمەريكا بووم بۆ (2000) سەرباز، ئەوەش وەك خۆ ئامادەكردنێك بۆ كشانەوەى يەكجارى، بەڵام چۆن جێمان هێشت؟."

سەبارەت بە زيانەكانيش ترەمپ ئاشكراى دەكات، “لەگەڵ كشانەوەى هێزەكانمان لە هاوينى رابردوو (13) سەربازى وڵاتەكەمان كوژرا، پشتمان لە زۆربەى ئەمەريكيەكان كرد، لەدواى خۆمان باشترين چەكى جيهانمان دا بە دوژمن، كە بڕەكەى باى زياتر لە (85) مليار دۆلار بوو."

لە (15) ئابى ساڵى رابردوو چەكدارانى بزووتنەوەى تاڵيبان بەر لە كشانەوەى هێزەكانى ئەمەريكا لەو وڵاتە گەيشتنە كابولى پايتەخت، دەستيان بەسەر چەك و جبەخانەى ئەو وڵاتە داگرت، كە لە لايەن ئەمەريكا و هاوپەيمانەكانى پێياندرابوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین