٢٤ ئەندامی کۆنگرێس داوا دەکەن چالاکییەکانی ئێران سنووردارتر بکرێن ئێران

نوچه‌نێت

٢٤ ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا سەر بە هەر دوو پارتى كۆمارى و دیموکرات بە ناردنی نامەیەک داوایان لە ئه‌نتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد ئیدارەی بایدن لە هەموو تواناکانی سوود وەربگرێت بۆ ئەوەی ڕێککەوتنێکی باشتر و هەمەلایەنەتر لەگەڵ ئێران بكات، بە تایبەت لە بواری ڕێگادانی ئێران بە سەردانی پشکێنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پێک بهێنێت.

ئەو نامە کە لە ماڵپەڕی "کومیتەی کاروباری دەرەوەی کۆنگرێس" بڵاو کراوەتەوە،  لە لایەن مایکل مەک کال، نوێنەری کۆمارییه‌كان له‌ ویلایەتی تەکساس، جاش گاتهایمر، کۆماریخوازی ویلایەتی نیوجرسی، ئامادە کراوە. ١٢ نوێنەری دیموکرات و ١٢ نوێنەری کۆمارییه‌كان ئەو نامەیانە ئیمزا کردووە و ڕۆژی پێنجشەمە ١١ی ئادار ناردوویانە.

هەروەها لەو نامەیەدا ئاماژە کراوە کە "گەورەترین دەوڵەتی پشتیوانی تیرۆریزم لە جیهاندا، پێویستە سەبارەت بە پیتاندنی یورانیۆم و تێکدانی ئاشتیی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا، وەڵام بداتەوە". 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین