ئەمینداری ناتۆ داوای پشكنینی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان
یەنس ستۆڵتنبێرگ، ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ داوای لە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی كرد، بە پەلە وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا بپشكنن.

ئەمڕۆ چوارشەممە (17/ئاب/2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە یەنس ستۆڵتنبێرگ رایگەیاند، "دەستبەسەرداگرتنی وێستگەی ئەتۆمی لە ئۆكراینا، مەترسی گەورە لەسەر ئاسایشی ئەو وێستگەیە دروست دەكات و مەترسیەكانی روودانی ئەتووی زیاتر دەكات."

لەبەشێكی تری قسەكانی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، "پێویستە رێگە بدرێت ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئەو وێستگەیە بپشكنێت و سەرجەم هێزەكانی رووسیا لەو وێستگەیە پاشەكشە بكەن. 

سەبارەت بەو داوایەی ناتۆ، وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، "سەردانی شاندی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ ئەو وێستگەی زاپۆریژیا باشووری ئۆكراینا لە رێگەی رووسیاوە دەبێت، دەبێتە بابەتی دانوستاندنەكان."

لە هەفتەی رابردوو سوپای سێ جار وێستگەی زاپۆریژیای بۆدوومان كراوە، بەوەش مەترسی رووداوی ئەتۆمی لێ دەكرێت، راگەیاندنەكانی ئەمەریكا رووسیا تۆمەتبار دەكەن.

لەبەرانبەردا وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، "دەزگا راگەیاندنەكانی ئەمەریكا زانیاری بێ بنەما سەبارەت بە وێستگەی ژاپۆریژیا بڵاو دەكاتەوە، ئاستی ئەوانەی شیكردنەوەیان بۆ ئەو پرسە كردووە، مایەی گاڵتەجاریە، چونكە دەركەوت ئەوانە فەرمانبەری پێشوون لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا." 

لە مانگی شوباتی ئەمساڵ رووسیا جەنگی لە دژی ئۆكراینا هەڵگریساند، تا ئێستا هەزاران كەس لەو جەنگە كوژراوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین