ئايا دواى (21) ساڵ ئاكپارتى دەتوانێت پارێزگارى پێگەی خۆى بكات؟ شیکاری
لە (14) ئابى (2001) پارتى دادوگەشەپێدان لەلايەن چەند كەسايەتيى پاشخان ئيسلامى دامەزرا، دواى راگەياندنى ئەو پارتە لە يەكەم هەڵبژاردنى مانگى تشرينى دووەمى ساڵى (2002) گەيشتە دەسەڵاتە، لەو كاتەوە تا ئێستا جڵەوى فەرمانڕەواى توركيا لەدەست ئەو پارتە، لايەنە ئۆپۆزسيۆنەكانى ئەو وڵاتە هەوڵدەدان لە هەڵبژاردنى مانگى حوزەيرانى ساڵى داهاتوو لە رێگەى سندوقى دەنگدانەوە دەسەڵات لەو پارتە وەربگرنەوە.

ئەمڕۆ لە ژينگەيەكى پڕ لە جەمسەرگيرى سياسى، قسە لەسەر ئەوە دەكرێتكەوە لە (15) هەڵبژاردنى يەك لەدواى يەك ئاكپارتی سەركەوتوو بووە، زۆربەى جار هەندێك لە چاودێرانى سياسى بۆ شيكردنەوەى مانەوەى ئەو پارتەيە لە دەسەڵات پەنا دەبنە بەر گۆڕانكارييە فراوانەكان، هەندێكيش پێيانوايە، ئۆپۆزيسيۆن ناتوانێت بە يەك ئاست لەگەڵ ئەو پارتە بچێتە پێشبڕكێى هەڵبژاردنەوە، هۆكارەكەشى ئەوەيە ئەو پارتە راگەياندنەكانى كۆنتڕۆڵ كردووە.

هەندێكى تر پێيانوايە، بەكارهێنانى دەزگاكانى وڵات كێبڕكێيەكى ناهاوسەنگ دروست دەكات، بەڵام هەندێكى تر جەخت لەسەر پرسى ئاسايشى هەڵبژاردنەكان دەكەنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵدەدەن پاساو بۆ شكستى ئۆپۆزسيۆن داتاشران.

ئەو پرسيارە دەمێنێتەوە، چۆن دەبێت پارتێك (20) ساڵ لە دەسەڵات بمێنێتەوە، تا ئێستاش پارتى يەكەمی وڵات بێت و پارێزگارى لە جياوازى دەنگەكانى لەگەڵ ركابەرەكانى بكات؟ بێگومان ئەو گرفتە دەبێتە هۆكاريش بۆ نەگەيشتنى پارتى گەلى كۆمارى (جەهەپە) بە دەسەڵات، كە بە هەر شێوەیەك بێت دەنگەكانى زياد نەكات. 

هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوو بۆ دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆن یەكلاكەرەوەیە

ئۆپۆزيسيۆن پێيوايە، جەماوەرى ئاكپارتى دابەزيوە، بەڵام نەگەيشتۆتە دۆخى داڕووخان، بەڵام ئەو قسەیەش لە هەموو هەڵبژاردنەكانى پێشوو گوتراوە. 

پاشخانى مێژوويى هۆشيارى دەنگدەران 

ناكرێت بۆ تێگەیشتن لە ئاكپارتی پشت بە سەركەوتنەكانی لە ماوەی (20) ساڵ لە حكومڕانى؟ بەڵكو دەبێت تێگەيشتن لە دەسەڵاتى ئاكپارتى لە چوارچێوەيەكى گشتگيرتر بێت، كە لەسەر بنەمای رابردووى نزيك و مێژووى ديموكراسى بەتەواوى لە توركيا، ئەوەش وەك شيكارى گەيشتنى پارتى ديموكرات بەدەسەڵات لە (14) ئايارى ساڵى (1950) كە زۆرينەى دەنگەكانى بەدەستهێنا.

لە مێژووى سياسى توركيا سەركەوتنى پارتى ديموكرات لە سێ هەڵبژاردنى يەك لەدواى يەك ئەنجامى ئەو كێشانە بوو لە قۆناغى يەكەمى دامەزراندنى كۆمارى رووبەڕووى پەيوەندى نێوان دەسەڵات و كۆمەڵگە دەبوەوە، پارتى ديموكرات لەو كەسانە پێكهاتبوو كە وازيان لە جەهەپە هێنابوو، جەلال بايار يەكێك بوو لە دامەزرێنەرانى ئەو پارتە تازەيە و لە قۆناغى يەك حزبى پۆستى وەزيرى ئابوورى و سەرۆك وەزيران وەرگرتبوو.  

بابەتى كاركردنى هەندێك لە دامەزرێنەرانى پارتى ديموكرات لە ريزەكانى جەهەپە هيچ كێشەيەكى لاى دەنگدەرى تورك دروست نەكرد، چونكە ئەوەى مايەى بايەخى دەنگدەر بوو، ئەوە بوو كە ئەو پارتە نوێيە سياسەتەكانى لەگەڵ چاوەڕوانييەكانى كۆمەڵگەى توركى يەك دەگرێتەوە ياخود نا، ئەگەر كودەتاى سەربازيى (27)ى ئايارى ساڵى (1960) نەكرايە، هەرچەندە جەماوەريشى پاشەكشەى بكردايە، بەڵام پارتى ديموكرات لە هەڵبژاردنەكان سەر دەكەوتەوە. 

بە پشتبەستن بە ئەنجامى هەڵبژاردنەكان، رێژەى دەنگەكانى پارتى ديموكرات كە لە سێ هەڵبژاردن بەدەستى هێنا بەم جۆرە بوو، ساڵى (1950) بە رێژەى (52.6%) ساڵى (1954) بە رێژەى (57.6%) لە ساڵى 1957 (47.8%)، سەبارەت بە جەهەپەش لە هەڵبژاردنى يەكەم (39.4%) هەڵبژاردنى دووم (35.3%) هەڵبژاردنى سێيەم (41%).

گەيشتنى پارتى دادپەروەرى بە دەسەڵات لە رێگەى هەڵبژارنەكانى ساڵى (1965) لە ئەنجامى كاردانەوەى كۆمەڵگەى توركى بوو بەرانبەر ئەنجامدەرانى كودەتاى (27)ى ئايارى ساڵى (1960).

لە هەڵبژاردنەكانى ساڵى (1965) كە يەكەم هەڵبژاردنى دواى كودەتاى (1960) بوو، پارتى دادپەروەرى (52.8%) دەنگەكانى بەدەستهێنا، لەبەرانبەردا جەهەپە لە (27.3%) دەنگەكانى بەدەستهێنا.

لە هەڵبژاردنەكانى كە لە ساڵى (1969) ئەنجام درا، هەرچەندە جەماوەرى پارتى دادپەروەرى لە (46.5%) دەنگەكانى بەدەستهێنا، جەهەپەش لە (28.7%) تەنيا يەك خاڵى لە هەڵبژاردنى پێشوو زياتر بوو، بەڵام كودەتاى ساڵى  (1971) سەركەوتنە يەك لەدواى يەكەكانى پارتى دادپەروەرى و حكومڕانى تەنياى لە توركيا كۆتايى پێهێنا، ئەگەر پێش جێبەجێكردنى كودەتا سياسەت بە رێڕەوى سروشتى خۆى برۆيشتايە، دەنگدەر لەسەر بنەمايەكى عەقڵانى بژاردەى خۆى ديارى دەكرد، واتا: ئەو پارتە بەردەوام دەبوو لە سەركەوتنەكانى

لە ماوەی نۆ ساڵدا (11) حكومەت پێكهێندرا

دابەزينى دەنگى پارتى ديموكرات و پارتى دادپەروەرى لە هەڵبژاردنەكانى پێش كودەتاكان، واتاى ئەوە نەبوو لە هەڵبژاردنەكانى دواتر ناتوانن سەركەوتووبن، چونكە دەنگدەران بە چەندين رێگەى جياواز لە ماوەى هەڵبژاردنەكان پەياميان دايە پارتە سياسييەكان، لايەنەكان دەيانتوانى بەوەرگرتنى ئەو پەيامانە سياسەتيان بەگوێرەى واقيعى تازە نوێ بكەنەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئاساييە پارتەكان تواناى نوێكردنەوەيان بەگوێرەى خواستى كۆمەڵگە نەبێت دەنگەكانيان دابەزێت.

دواى كودەتا سەربازييەكەى ساڵى (1971) تا كودەتاى ساڵى (1980) لەو ماوەيە (11) حكومەت پێكهێندرا، هەندێك لەو حكومەتانە مانگێك زياتر بەردەوام نەبوون، لە (27) ئايارى (1960) لەسەر بنەماى سيستەمى راسپاردەيى دەستوەردان لە سياسەتى ناوخۆيى بەردەوام بوو، ئەنجامدەرانى كودەتا رۆڵى دياريان لە سياسەتى توركيا هەبوو. 

هەڵبژاردنى (14) مانگى ئايارى (1950) شۆكێكى گەورەى لاى هەندێك ناوەند لە توركيا دروستكرد، ئەنجامى ئەو شۆكە پاڵنەربوو بۆ ئەوانەى كار لەگەڵ كودەچييەكان بكەن، لەدواى كودەتاى (12)ى ئەيلوولى ساڵى (1980) شێوازێكى نوێيان گرتەبە، هەڵبژاردنيان لەنێوان پارتى  گەل و پارتى ديموكراسى نەتەوەيى قۆرغ كرد، لەگەڵ هەموواركردنەوەى پيلانەكە رێگە درا پارتى نيشتيمانى دايك بەشدارى هەڵبژاردنەكان بكات، ئەوەش لە پێناو خۆپاراستن بوو لە رەخنە و دروستكردنى ديدێك، كە واى دەرخەن هەڵبژاردن لە ژينگەيەكى ئازاد بەرێوە دەچێت، بەڵام ئەنجامى هەڵبژاردنە گشتييەكى ساڵى (1983) بەو جۆرە نەبوو كودەتاچييەكان دەيانويست، دەنگدەران پارتى نيشتيمانى دايكيان هەڵبژارد.

لە هەڵبژاردنەكانى ساڵى (1987) تا دەسەڵاتى ئاكپارتى لە (2002) دەنگدەران ئەو دوو پارتە جياوازەيان لە هەموو هەڵبژاردنەكان هەڵدەبژارد، هيچ پارتێك بە درێژايى ئەو ماوەيە نەيتوانى بەردەوام لە دەسەڵات بمێنێتەوە، هەروەك ئەو پارتانەشى لەو هەڵبژاردنانە سەركەوتن نەياتوانى بە تەنيا حكومەت پێكبهێنن، ئەوەش بووە دابەشبوونێكى سياسى لەو وڵاتە هاوشێوەى قۆناغى نەوەدەكان، دواى هەڵبژاردنى تۆرگوت ئۆزاڵ لە (1989) وەك سەرۆكى توركيا تا ساڵى (2002) لەو وڵاتە (11) حكومەت پێكهات.

لە ساڵانی نەوەدەكان دەنگدەری تورك بەدوای سەكردەیەكی بەهێز دەگەڕا

لە نەوەدەكان دەنگدەرى توركيا بەدواى سەركردەيەكى سياسى دەگەڕا، كە پارتێك پاڵپشتى ئەو سەركردە سياسييە بكات، چونكە گرووپەكانى بەرژەوەندى رێكخراو دەستيان بەسەر بوارى سياسى داگرتبوو، بۆيە بە لاوازى و ناديموكراسى مابۆوە، ئەوەش وايكردبوو دەرفەتى دەستوەردان هەبێت، كار گەيشتبووەى جەماوەر متمانەى بەو پارتە سياسيانە نەمێنێت. 

گەيشتنى ئاكپارتى بە دەسەڵات و پارێزەرى چاكسازييەكان 

لەو كەشە سياسييە ئاكپارتى گەيشتە دەسەڵات و لە (15) هەڵبژاردنى يەك لەدواى يەك سەركەوتوو بوو، ئەو هەڵانەى نەكرد كە پارتەكانى پێشتر كە دەگەيشتنە دەسەڵات و دەيانكرد، بەڵام دواى ماوەيەكى دياريكراو رووبەڕووى هەندێك بەربەست دەبوونەوە.

ئەو پارتە ميراتگرى ئەرێنى خستە بەرنامەوە، ئەوەش وەك دووبارەكردنەوەى ئەزموونى پارتى ديموكرات و لە رێگەى بيرهێنانەوەى رابردوو، پارێزگارى لە هۆشيارى سياسى بنكەى جەماوەرى كرد، لە كاتى دەنگدان بە ئاكپارتيش دەنگداران حيسابى باشيان بۆ رابردوو دەكرد، هەڵسەنگاندنيان لەنێوان ئاكپارتى و ركابەرەكانى دەكرد.

لە قۆناغەكانى يەكەمى حكومڕانى ئاكپارتى سياسەتەكانى لەسەر بنەماى دژايەتى لايەنگرانى دەسەڵاتى كۆن جێبەجێ دەكرد، بايەخى لەپێشينەى بۆ سياسەتى چاكسازى و گرتنەبەرى هەنگاوى بوێرانە بوو، كە بەرەو چارەسەركردنى كێشە دواخراوەكانى سياسەتى دەرەوە و ناوەوەى توركيا بوو.

ئاكپارتى  بۆ ماوەيەكى زۆر لەگەڵ گرووپى راسپاردە لە ململانێدا بوو، پێگەيشتنى بارودۆخەكەى قۆستەوە، كاتێك رووبەڕووى بەرەنگارى دەبۆوە پاڵپشتى و شەرعيەتى بەرەو هەڵبژاردنەكان زيادى دەكرد و دەسەڵاتەكەى بەهێزتر دەبوو، كە لە ڕێگەى پەنابردنەبەر راپرسى جەماوەرى دەستى بە گۆڕانكارييەكان كرد، كە نەيدەتوانى لە رێگەى پەرلەمان ئەو پڕۆسيە ئەنجام بدات، ئەو پارتە بۆچوونى وابوو هەڵبژاردن و راپرسيەكان لە شوێنى بەرەوپێشبردنى سياسەتێكە بۆ چارسەكردنى قەيرانەكان.

بەگوێرەى قۆناغى گواستنەوەى كۆمەڵايەتى و سياسى لەناوخۆى توركيا ئاكپارتى سياسەتى تايبەتى نوێكردەوە، گۆڕانكارييە جيهانييەكان و بەشداريان لەو گۆڕانكاريانە پارتە سياسييەكانى ترى ناچاكرد گۆڕانكارى لەخۆيان بكەن، بەڵام بە درێژايى ماوەى حكومڕانى سەرەڕاى رەخنەكانى ئوئۆپزيسيۆن دەستەبژێرەكانى ناوخۆ لە كاتەكانى تر سازشى لەسەر سياسەتى وەبەرهێنانى خۆى نەكرد، هەروەك دواى سەركەوتنى لە سێ قۆناغى يەك لەدواى يەك بە جياوازى زۆر گەورە پارتى ديموكرات سەركەوت، ئاكپارتى دوو قۆناغ سەركەوت، سەركەوتنى دادوگەشەپێدان لە هەڵبژاردنەكانى ساڵى (2011)كە  بۆ سێيەم جار دەنگەكانى زيادى كرد، ئەوەش بووە خێراكردنى گەڕان بۆ دروستكردنى قەيرانەكان لە هەندێك ناوەندى كە هيوايان بە هەڵبژاردنەكان لە دەست دابوو.

دەكرێت رووداوەكانى  پاركى گيزى (2013) و هەروەها لە هەوڵى كودەتا لەلايەن ئەندامانى گولەن لە رێگەى هەردوو دەزگەى ئەمنى و دادوەرى لە (17بۆ 25) كانوونى يەكەمى ساڵى (2013)، دواتريش رووداوەكانى رۆژانى (6 تا 8) تشرينى يەكەمى ساڵى (2014) كە بە رووداوەكانى سەرێ كانى ناسرا بوو، هەروەها هەوڵى كودەتا شكسخواردووەكەى (15)ى تەمووزى (2016) لە چوارچێوەى ئەو قەيرانانە بوو ئەو ناوەندانە دروستيان كردبوو.

تواناى ئاكپارتى دەبەسترێتەوە بە دژايەتيكردنى دەستوەردانەكان لە بە رێگەى ناديموكراسيانە، كە لە سێ ماوەى دەسەڵاتى راستەخۆ رووبەڕووى ناڕەزاييەكان يا كۆبوونەوە جەماوەرييەكان و  ياداشتى ئەليكترۆنى لە مانگى نيسانى ساڵى (2007) و پرسى داخستنى حزب لە (2008) لە قۆناغى يەكەمى حكومڕانى دەبۆوە. 

 هەڵبژاردنەكانى ساڵى داهاتووە يەكلاكەرەوەيە

هەڵبژاردنى ساڵى داهاتوو بۆ هەموو پارتەكانى توركيا يەكلاكەرەوەيە، پێويستە پارەتەكان بەرهەمى سياسيان تواناى بەدەستهێنانى (50+1) لە سيستەمى سەرۆكايەتى هەبێت، سەبارەت بە ئاكپارتى چەند سوود و كەمكوڕييەك لەو هەڵبژاردنە رووبەڕووى دەبێتەوە.

ديارترين جياوازى كە بايەخى هەبێت، ئەردۆغان سەرۆكى ئاكپارتييە، كە تا ئێستا چەند جارێك زياتر لە (50%) پاڵپشتى دەنگرانى بەدەستهێناوە، بەڵام پارتەكەى رووبەڕووى چەند كەمكوڕييەك بۆتەوە لە هەندێك ناوچە جەماوەرى لەدەستداوە.

چوار پرسى سەرەكى بۆ هەڵبژاردنەكانى ساڵى داهاتوو و ديارترين ئاڵنگەرييەكان بەردەم ئاكپارتى. 

لە هەڵبژاردنى ساڵى داهاتوو چوار پرسى گرنگ هەيە خشتەى كارى هەڵبژاردنەكان ديارى دەكات، كە گرفتە ئابوورييەكان و دۆسيەى پەنابەران زانستى نوێى كۆمەڵناسى و سياسەتى پەيڕەوكراو بەرانبەر دەنگدەرانى كوردە.

سەبارەت بە ئاكپارتى ئابوورى بايەخدارترين پرسە، كاتێك كەشەكە بەرانبەر چارەسەرى ئەو كێشەيە هيوابەخش بێت، ئيدارەدانى دۆسيەى پەنابەران و چاوەڕوانييەكانى زاستنى كۆمەڵناسى نوێ ئاسان دەبێت.

  مەبەست لە زاستنى كۆمەڵناسى نوێ، چاوەڕوانييەكانى چينەكانى كۆمەڵگەيە كە لە قۆناغەكانى ماوەى حكومڕانى ئاكپارتى خۆشگوزەرانيان زيادى كردبوو، كە لەسەرەتاوە چينى مامناوەند ئامانجى پارتى فەرمانڕەوا بوو.  

زياتر لە (23) مليۆن دەنگدەر بۆ يەكەمجارە لە قۆناغى ئاكپارتى دەنگدەدەن، كە ژمارەى ئەو دەنگدەرانەيە تەمەنيان لە نێوان (18  بۆ 26) ساڵە، لەو كۆمەڵەيە (12) مليۆن لە  (18.8%) دەنگدەران پێكدەهێنن.

پرسی ئابووری بۆ ئاكپارتی بایەخدارترین پرسە

يەكێك لە فاكتەرە گرنگەكانى كاريگەرى لەسەر سەركەوتنى ئاكپارتى هەبوو لە هەڵبژاردنى رابردوو، بريتى لەوەى دەنگدەرانەى بەراورديان لەنێوان (20) ساڵى رابردوو و پێشتر كردبوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە كۆمەڵگەى نوێ (نەوەى نوێ) وا ناندرێت ئەو بەراوردە بكات، بەڵكو بەراوردەكە لەنێوان قۆناغەكانى فەرمانڕەواى ئاكپارتى دەكات، بۆيە چارەسەكردن و بەرێوبردنى قەيرانەكان تا ئێستا جياوازيى لەو بابەتە هەيە، گفتوگۆكان سەبارەت بەو سەركەوتنە بارقورسى بۆ ئەو حزبە دروستكردووە، فاكتەرى سەرەكى گۆڕانى ئەو بارگرانييە بۆ جياوازى سەركردايەتى سياسيى دەگەڕێتەوە.

كانديدى هاوپەيمانى جمهور لە هەڵبژاردنى داهاتوو ئەردۆغانە، ئەو سەكردەيەكى جيهانييە و ناوخۆيى تێپەڕاندووە، ئەو مامەڵەى لە سياسەت بۆتە هۆكارى ئەوەى لە (15) هەڵبژاردن لە پۆستە جياوازەكانى هێشتۆتەوە.

هەڵبژاردنەكانى سەرۆكايەتى و پەرلەمانى لە ساڵى داهاتوو لە يەك كاتدا بەرێوە دەچێت و دياريكردنى سەقفى هاوپەيمانييەكان و لستى هاوبەش، ياخود جياواز لە پەرلەمان كاريگەرى لەسەر ديناميكى هەڵبژاردنەكان دەبێت، لەمبارەوەيە كێ كانديدە بۆ پۆستى پەرلەمانتارى لە ناوچەيەك بەراورد بە هەڵبژاردنەكانى پێشوو، بايەخى زياترى لەلاى دەنگدەرانى هەبێت.

يەكێك لە گرنگترين ئاڵنگەرييەكانى رووبەڕووى ئاكپارتى دەبێتەوە، كە ماوەيەكى زۆرە لە دەسەڵاتە، بريتيە لە پرسى نوێبوونەوەى بژاردەى سياسى، بۆيە گرنگە ناڕەزايى نوێ دروست نەكرێت، هەروەها ليستێك دابندرێت لايەنە كارايە نوێيەكانى دەسەڵات بەشدارى پێ بكرێن، چونكە گومان لەوە دانييە بايەخدان بە سياسەتى دەرەوە و هەڵوێستى لايەنەكان بەرانبەر تواناى ئەمنى و بەرگرى لەو وڵاتە و لە پێشينەى سەقامگيرى سياسى، تا ئێستا بۆ دەنگدەران زۆر گرنگە، راستييەكيش هەيە ئاكپارتى خاوەنى رێژەيەك لەوانەيە بەراورد بە پارتەكانى تر.

 لەو سيستەمانەى خاوەنى پارتى باڵادەستن، بۆ پارتە ئۆپۆزسيۆنەكان ئاسانە لە رێگەى سياسەتى كوتلەبازييەوە بەرەو رووى پارتى فەرمانڕەوا ببنەوە، چونكە ئەو پارتە ماوەيەكى زۆرە پارێزگارى لە مانەوەى خۆى لەسەر دەسەڵات دەكات، ئەو جۆرە لە سياسەتە باشترين رێگەيە بۆ رووبوونەوەى ئەو پارتە، هەر ئەوەشە لە توركيا روودەدات. 

پارتە ئۆپۆزيسيۆنەكانى توركيا بەردەوام لە دەورى مێزەكە كۆدەبنەوە، پلان دادەنێن بۆ ئەوەى لە هەڵبژاردنى ساڵى داهاتوو ئاكپارتى لە دەسەڵات نەهێڵن، ئەو دەرفەتەش بايەخى زياترى هەيە، چونكە ئاكپارتى دژ بەو هەوڵەكانى هاوپەيمانى ئەو هێزە سياسيانەى ديدگا و تێگەيشتنيان بۆ سياسەت زۆر لێك جياوازە بەهێزتر دەكات، كە هەوڵى سەرەكيان لادانى ئاكپارتييە لە دەسەڵات، نەك هەوڵدان بۆ وەرگرتنى دەسەڵاتى حكومڕانى. 

پێويستە ئەوە لەبير نەكرێت، دەنگدەرانى تورك هۆشيارترن، ئەوان بايەخى لە پێشينە بە سەقامگيرى سياسى دەدەن، ئەوان دەزانن ئاڕاستەى هاوپەيمانى هيچ ئەنجامێكى نوێى بۆ وڵاتەكەيان نابێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین