واشنتن رەتی دەكاتەوە هیچ سازشێك بۆ ئێران بكات ئێران
ئادریان واتسۆن، وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا رایگەیاند، "سەبارەت بەگەڕانەوەی ئێمە بۆ رێككەوتنی ئەتۆمی ساڵی (2015) دوورە لە راستییەوە، ئێمە هیچ سازشێكمان بۆ ئێران نەكردوە."

ئەمڕۆ هەینی (19/ئاب/2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە ئادریان واتسۆن رایگەیاند، "هەندێك راپۆرت باس لەوە دەكەن ئێمە گەڕابینەوە بۆ رێككەوتنی ساڵی (2015) یاخود سەرقاڵی گفتوگۆكردن بین لەسەر ئەو رێككەونە، ئەو راپۆرتانە هیچ بنەمایەكیان نییە و دوور لە راستیەوە."

لە لایەكی ترەوە بەپرسێكی باڵای ئیسرائیل رایگەیاندوە، "یائیر لابید، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائییل، لەگەڵ تید دویچ، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا و تۆم نایدس، باڵیۆزی ئەمەریكا لە ئیسرائیل كۆبۆتەوە، لەو كۆبوونەوە لابید داوای كردووە ئەو پێشنیارەی یەكێتی ئەوروپا بۆ ئێران سازشكردنە، چونكە ئەو خواستانەی تێدا نییە، كە ئیدارەی جۆ بایدن بۆ رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران رایگەیاندووە."

لابید داوای كردووە دەبێت واز لەگفتۆگۆكان لەگەڵ ئێران بهێندرێت، چونكە هەر بژاردەیەكی تر نیشانەی لاوازیی بەرانبەر بۆ ئێران دەردەخات. 

لە چەند رۆژی رابردوو دەزگا راگەیاندنەكان بڵاویان كردەوە، ئەمەریكا ئامادەیە سزاش بۆ ئێران بكات و هەندێك سزا لەسەر بانكەكانی ئێران و بەشێك لە پارە بلۆكراوەكان هەڵگرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین