سەردانى ئەردۆغان بۆ ئۆكراينا هەژموونى توركيا بەهێز دەكات شیکاری
رۆژنامەى ئنديپێندنتى بەريتانى لە راپۆرتێكى ئاشكراى دەكات، سەردانى رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا بۆ ئۆكراينا بۆ بەهێزكردنى هەژموونى توركيا.

ئەردۆغان لەو سەردانەى لە رێگەى كۆبوونەوەى لەگەڵ ئەنتۆنيۆ گوترێس، ئەميندارى گشتى نەتەوە يەكگرتووەكان بەهێزبكات، كۆبوونەوەكانيش لە كيێڤى پايتەختى ئۆكراينا بەڕێوە دەچێت و تيشك دەخرێتە سەر رۆڵە جوراوجۆرەكانى توركيا لە چوارێوەى ئەو جەنگەى ئۆكراينا دەيبينێت، هەرچەندە رۆژئاوا بەرانبەر توركيا نيگەرانە، بەڵام كيێڤ رۆڵى نێوەندگيرى توركيا بەرزدەنرخێنێت.

لە كۆبوونەوەكانى ئەمڕۆ باس لە هەنداركردنى دانەوێڵەى ئۆكراينا پارێزگارى لە وێستگەى ئەتۆمى ئەو وڵاتە دەكرێت، كە لە چەند رۆژى رابردوو هێرشى كرايە سەر.

توركيا تا ئێستا پەيوەندى باشى لەگەڵ ئۆكراينا هەيە، پێداويستى سەرەكى سەربازى وەك فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى بەيرەكدارى پێفرۆشتووە.

لەهەمانكات ئەو سەردانەى ئەردۆغان يەكەم سەردانە لەدواى هەڵگيرسانى جەنگى ئۆكرانيا، كە ئەنقەرە تا ئێستا بەرز رەچاوى بەرژەوەندييەكانى كرملينى دەكرد، چونكە لە سەرەتاى ئەو مانگە ئەردۆغان سەردانى رووسياى كرد و لەگەڵ ڤلاديمێر پۆتين، سەرۆكى ئەو وڵاتە لە سۆچى كۆبوونەوە.

توركيا لە ماوەى رابردوو ميواندارى ناوەندى هەماهەنگى لايەنەكانى بۆ رەوانەكردنى دانەوێڵەى ئۆكرايناى بۆ وڵاتانى رۆژهەڵاتى ئەوروپا و جيهان، كە دەسەڵاتى بەسەر دەرياى رەش هەيە.

لە يەكى ئەم مانگەوە تا ئێستا (21) بارهەڵگر لە بەندەرەكانى دەرياى رەش بەرێككەوتوون، بەو هيوايەى كاريگەرى لەسەر كەمكردنەوەى مەترسيى قەيرانى خۆراك هەبێت لە جيهان.

لە رووى ديپلۆماسييەوە توركيا سوودمەند دەبێت لە رەوانەكردنى دانەوێڵە بۆ جيهان و پشتگوێخستنى سزاكانى سەر مۆسكۆ.

لە لايەكى تريشەوە توركيا بەردەوامە لە پێشوازيكردن لە سەرمايە و هاونيشتيمانيانى رووسيا و پارێزگاريى باشى لە مامەڵەكردن لەگەڵ كرملين كردووە، ئەوەش وايكردووە هەناردەى توركيا بۆ رووسيا بۆ يەكەم جار لە دواى هەشت ساڵ بگاتە بەرزترين ئاست و وەزيرى گواستنەوەى توركيا بە شانازييەوە باس لە زيادبوونى فرۆشتنى ئوتومبێل بە رووسيا بكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین