وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: لە هەموو بەرەکاندا دەستپێشخەری دەکەین ئێران

نوچه‌نێت

بێنی گانتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ڕۆژی شەمە ١٣ی ئادار سەبارەت بەو ڕاپۆرتانەی دەربارەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر نەوتهەڵگرەکانی ئێران بڵاو بوونەتەوە، وتوویەتی ئامادە نییە سەبارەت بەو کارانەی کە وڵاتەکەی ئەنجامی داون قسە بکات.

بە پێێ ڕاپۆرتێکی "رادیو فردا"، بێنی گانتس لە میانەی دیمانەیەک لەگەڵ عاموس یادلین، سەرۆکی کۆلێژی لێکۆڵینەوە دەربارەی ئاسایشی نیشتمانیی سەر بە زانکۆی تەلئەبیب و لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ڕاپۆرتێکی وڵاتانی ڕۆژئاوا دەربارەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر نەوتهەڵگرەکەی ئێران کە بەرەو سووریا دەچوو وتی، من دەتوانم دڵنیاتان بکەمەوە کە ئیسرائیل دەربارەی دزەکردنی ئەو نەوتەی کە گەیشتە کەنارەکانی ئیسرائیل، دەستی نەبووە.

"وۆڵ ستریت جۆرناڵ" ڕۆژی پێنجشەم ١١ی ئادار لە ڕاپۆرتێکدا نووسیبووی لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٩وە تا ئێستا، ئیسرائیل لانیکەم ١٢ کەشتی نەوتهەڵگری ئێرانی کردووەتە ئامانج کە بەرەو سووریا دەچوون.

هەروەها ڕۆژی شەمە "لەندەن تایمز" لە ڕاپۆرتێکدا وردەکارییەکانی تۆمەتباربوونی ئیسرائیل بە هێرشی پەیتا پەیتا بۆ سەر نەوتهەڵگرەکانی ئێرانی ئاشکرا کرد و نووسی یەکەمین هێرش لە ئوکتوبەری ساڵی ٢٠١٩ لە دەریای سوور ئەنجام درا و بووە هۆی ڕژان و دزەکردنی نەوت و دوایین هێرشیش کە لە مانگی کانوونی دووەم ئەنجام درا لە دەریای مەدیتەرانە "کارەساتی ژینگەی" لێکەوتەوە.

بێنی گانتس، ڕۆژی شەمە وتی، من سەبارەت بەو کارانەی کە ئەنجام دراون یان ئەنجام نەدراون هیچ شتێک ناڵێم. ئەرکی ئێمە ئەوەیە لە هەموو بەرەکاندا دەستپێشخەری بکەین. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین