ئەمەريكا: ئێران دەستبەردارى مەرجى سەرەكى رێككەوتنى ئەتۆمى بوو ئێران
بەرپرسێكى باڵاى ئەمەريكى رايگەياند، "كۆمارى ئيسلامى ئێران بۆ گەيشتن رێككەوتنى ئەتۆمى دەستبەردارى هێڵى سووربوو." بەپرسێكى رووسياش ئاشكراى دەكات، "ئەگەر هەيە لە سەرەتاى مانگى داهاتوو بگەنە رێككەوتن."

ئەمڕۆ شەممە (20/ئاب/2022) ماڵپەڕى (خەليج جەديد) بڵاويكردەوە بەرپرسێكى باڵاى ئەمەريكا كە نەيوستووە ناوى ئاشكرا بكرێت رايگەياند، “ئێران دەستبەردارى لادانى سوپاى پاسداران بوو لە ليستى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا بۆ رێكخراوە تيرۆرستييەكان، ئەوەش هێڵى سوور بوو.”

لە بارەى كاتى رێككەوتنەكەش ميخائيل ئۆليانۆڤ، نوێنەرى هەميشەيى رووسيا لە رێكخراوە نێودەوڵەتييەكان لە ڤيێنا رايگەياند، "ئەگەر هەيە لە سەرەتاى مانگى داهاتوو بگەنە رێككەوتنێكى گشتگيرى هاوبەش."

ئەو بەرەوپێشچوونە دواى ئەوە هات سێشەممەى رابردوو كۆمارى ئيسلامى ئێران رەشنووسى كۆتايى بۆ رێككەوتنى ڤيێنا رەوانەى كرد و رايگەياند، "ئەگەر وەڵامى ئەمەريكا واقيعى و نەرمى تێدا بێت، ئەوە دەگەينە رێككەوتن."

لە هەشتى ئادارى (2018) دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران کە لە ساڵی (2015) واژووکرابوو، راگەیاند. ھاوکات جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دوای دەستبەکاربوونی بڕيارى گەڕانەوەی وڵاتەکەی بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین