رووسیا هەڕەشەی توند لە ئۆكراینا دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان
میخایلۆ بۆدۆلیاك، راوێژكاری سەرۆكی ئۆكراینا سەبارەت كوژرانی داریا دۆگین، كچی فەیلەسوفی بەناوبانگی رووسی ئەلیكسەندەر دۆگین، رایگەیاند، "ئۆكراینا وەك رووسیا وڵاتێكی تاوانبار نییە."رووسیاش دەڵێت، "ئەگەر دەركەوت ئۆكراینا لپشت ئەو كارەیە قسەی ترمان دەبێت."

ئەمڕۆ یەكشەممە (21/ئاب/2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە میخایلۆ بۆدۆڵیا سەبارەت بە كوژرانی داریا دۆگین كچی فەیلەسوفی نزیك لە ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی رووسیا رایگەیاند، "دەمەوێت جەخت لەسەر ئەوە بكەمەوە ئۆكراینا هیچ پەیوەندییەكی بە رووداوی كوژرانی كچەكەی دۆگینەوە نییە، رووسەكان ئەوە تێناگەن ئێمە وەك رووسیا دەوڵەتێكی تاوانكار نین."

حكومەتی رووسیا لە سەر ئاستی وەزارەتی دەرەوە پەنجەی تۆمەتی بۆ ئۆكراینا راكێشا، لەم بارەیەوە ماریا زاخارۆفا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە رایگەیاند، "ئەگەر دەركەوت ئۆكراینا دەستی لە كوشتنی داریا دۆگین هەیە، ئەوكات ئێمە باس لە سیاسەتی تیرۆری دەوڵەت دەكەین، پێشتریش دێنس بۆچلين، سەرۆك كۆمارى دۆنيتسكى ميللى باسی لەو گریمانەیە كردووە."

لە بەشێكی تری قسەكانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، “پێویستە تیمی تایبەت لێكۆڵینەوە لەو كردەیە بكات."

سەبارەت بە چۆنیەتی كردەش، سەرچاوەیەك لە دەزگا ئەمنییەكانی رووسیا رایگەیاند، "بەگوێرەی ئەو نموونەی وەرگیراوە، ئەو بۆمبەی ئۆتۆمبێلەكەی كردۆتە ئامانج (400) گرام مادەی تی ئێن تی بووە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین