ئێران: پێويستە توركيا لە دۆسيەى سووريا هەڵوێستى خۆى راست بكاتەوە ئێران
ناسر كەنعانى، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران سەربارەت هەڵوێستى نوێى توركيا بەرانبەر قەيرانى سووريا رايگەياند، "ئەوەى لە ساڵانى رابردوو لە سووريا روويدا، لە ئەنجامى سياسەتى هەڵە و دەستوەردانى زۆربەى وڵاتان بوو، پێويستە توركيا هەڵوێستى خۆى بەرانبەر قەيرانى سووريا راست بكاتەوە."

ئەمڕۆ دووشەممە (22/ئاب/2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە ناسر كەنعانى لە كۆنگرەى رۆژنامەوانى هەفتانەى رايگەياند، "لە چەند ساڵى رابردوو سووريا بەرگرى لەخۆى كرد و سوپا و حكومەت لە شوێنى خۆيان نەجووڵان، ئەو وڵاتە قۆناغى ناسەقامگيرى تێپەڕان، گەلى سووريا دەبينن حكومەت دەتوانێت بەرەنگارى تيرۆر ببێتەوە ئاسايش بەرقەرار بكاتەوە، پەيوندييە ناوچەييەكانى دەستپێدەكاتەوە."

لە بەشێكى ترى قسەكانى كەنعانى ئاماژەى بەوە كرد، "ئێمە تا ئێستا پێموايە دەبێت حكومەتى توركيا هەڵوێستى خۆى بەرانبەر سووريا راست بكاتەوە، لە كۆبوونەوە دووقۆڵييەكان جەختمان لەسەر ئەو بابەتە كردۆتەوە، لەم بارەيەوە هەندێك بەرەوپێشچوونى ئەرێنى هەيە، بۆيە هيوادارين پەيوەندييەكانيان بنيادبنێنەوە و  لە چوارچێوەى بەرژەوەندى هەردوو وڵات چارەسەرى ناكۆكييەكان بەجۆرێك بكەن لە خزمەتى سەقامگيرى و ئاشتى ناوچەكە بێت."

لە دواى (2011) پەيوەندييەكانى توركيا و سووريا پچڕا، لە چەند رۆژى رابردوو بەرپرسانى توركيا لێدوانەكانيان بە ئاڕاستەى ئاساييكردنەوەى پەيوەندى وڵاتەكەيانە لەگەڵ سووريا. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین