ئەمەريكا: پێويستە پرسە هەڵپەسێردراوەكان لەگەڵ ئێران چارەسەر بكرێن ئێران
نێد پرايس، وتەبێژى وەزارەتى درەوەى ئەمەريكا بە رۆژنامەنووسانى رايگەياند، "ئەو بيرۆكەى پێيوايە ئێمە دانوستاندنەكانى گەڕانەوەمان دۆسيەى ئەتۆمى ئێرانمان دواخستووە، بەهيچ شێوەيەك راست نييە، چونكە تا ئێستا هەندێك پرسى هەڵپەسێردراو ماوە پێويستە چارەسەر بكرێت."

ئەمڕۆ سێشەممە (23/ئاب/2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە نێد پرايس رايگەياند، "دواى ئەوە يەكێتى ئەوروپا لەكۆتايى مانگى رابردوو دەقى كۆتايى بۆ رێككەوتنى پێشنياركراوى رەوانەى تاران و واشنتن كرد، ئێران چەند سەرنجێكى هەبوو، بەڵام بەبێ ئەوەى كرۆكى سەرنجەكانى ديارى بكات."

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد، "لەبەر ئەو هۆكارە كاتى ترمان پێويستە بۆ ئەوەى پێداچوونەوە بە سەرنجەكاندا بكەين و وەڵامى پێويست بدەينەوە، چونكە ئێمە بە جددى پێداچوونەوە بەو سەرنجانە دەكەين."

سەبارەت بە هەڵوێستى ئێرانيش جەخى لەسەر ئەوە كردەوە، "وەڵامەكەيان هاندەرە بۆ ئەوەى رێككەوين، چونكە تاران دەستبەردارى لادانى سوپاى پاسداران لە ليستى رێكخراوە تيرۆرستييەكانى ئەمەريكا بووە."

لە بەشێكى ترى قسەكانى روونى كردەوە، "تا ئێستا هەندێك پرسى هەڵپەسێردراو هەيە بگەينە رێككەوتن، پێويستە ئەو پرسانە چارەسەر بكرێن، ئێمەش كار لەسەر ئەوە دەكەين بۆى ئەوەى بە زووترين كات وەڵامى گونجاو بۆ سەرنجەكانى ئێران ئامادە بكەين، ئەگەر وەڵامەكەى ئێران روون بوايە، پێويستى بە وەڵام و وەڵامكارى نەدەبوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەمڕۆ نزيكترين لەو رێككەوتنەى دوو هەفتە پێش ئێستا لەسەرى بووين."

لە هەشتى ئادار (2018) دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران کە لە ساڵی (2015) واژووکرابوو، راگەیاند. ھاوکات جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دوای دەستبەکاربوونی بڕيارى گەڕانەوەی وڵاتەکەی بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین