دیـارتـریـن بـراوە و و دۆڕاوەکـانـی بـەرزبـوونـەوەی نـرخـی نـەوت کـێـن؟ شیکاری ئابوری
بەرهەمهێن و بەکاربەرانی نەوت، هەوڵی ڕزگاربوون لە قەیرانی پەتای کۆرۆنا دەدەن، بەڵام بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە ئاستی75%، هەم زیان و هەم قازانجی بۆ وڵاتان هەیە.

نوچەنێت

لەسەرەتای تشرینی دووەمی 2020ـەوە،  نرخی نەوت بەنزیکەی 75%  هەڵکشاوە، ئەمەش دوای بەرزبوونەوەی ئاستی هەڵمەتی پێدانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا و، کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان و زیادبوونەی جموجۆڵی فڕۆکەوانی دێت. ئەم بەرزبوونەوەیە وەک لێشاوێکی ئابووری دەبینرێت، بەرامبەر بە کۆمپانیاکانی  بەرهەمهێنی وزە، بۆ چارەسەرکردنی پرسە ناوخۆییەکانی وڵاتەکانیان دوای قەیرانی کۆرۆنا، بەنموونە وڵاتی سعودیە و ڕووسیا. 

لە پرسی ئاسایشی وزە، هەمیشە دوو دیدگای پێچەوانە هەن بۆ شرۆڤەکردنی کاریگەریەکانی نرخی نەوت، لەسەر ئابووری وڵاتەکانیان، دیدگای بەرهەمهێن و بەکاربەر. 

لە 2020ـدا، بەربوونەوەی نرخی سووتەمەنی بووە هۆی دەست لەکارکێشانەوەی، سەرۆکی کومپانیایی نەوتی نیشتمانی بەرازیل، هەرەوەها وڵاتی هیندستان کە سەرۆکایەتی سێیـەم وڵاتی بەکاربەری وزەی جیهان دەکات، داوای لە ئەندامانی ئۆپێک پلەس کرد، بە زیادکردنی بەرهەم، جگە لەوەی ئاستی هەڵئاوسانی تورکیا، بۆ ڕێژەی 15% بەرزبوویەوە. 

گۆڵدمان ساکس و بەشێک لە ڕکابەرەکانی لە وۆڵ ستریت، باس لە (سوپەر خولـ)ێکی، نوێی کاڵاکان دەکەن ، کە هۆشداری لە بەرزبوونەوەی هەڵئاوسانی زیانبەخشی دەدەن لە داهاتوویەکی نزیکدا، ئەم بەرزبوونەوەیە زیانێکی بێ شومار، لە وڵاتە ئابووریە پێشکەوتووەکان دەدات . مەبەست لە سوپەر خول، بووژانەوەی خواستی بێ شوماری کاڵایە، کە بەردەوامبوونی ئەو خواستە  بەرزبوونەوەی نرخەکانی لێ دەکەوێتەوە. 

ئەم هۆکارەی بەرزبوونەوەی نرخ، حوکوومەتی بەریتانیای لە کەمکردنەوەی باجی بەنزین ناچارکرد، دوای ئەوەی ناڕەزایەتی شوفێرانی ئەو وڵاتەی لێکەوتەوە، هەرچەندە بەریتانیا یەکێكە لەو وڵاتانەی کە بەدەست لێکەوتە نێگەتیڤەکانی کۆرۆنا سەرقاڵە، بەڵام ئەم بڕیارەی دەگەڕێتەوە، بۆ کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە جیهاندا. 

سەبارەت بە ئەمریکا، شرۆڤەکاران بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی بلومبێرگ، شیکاری جودا بۆ براوە و زیانلێکەوتوانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەکەن، بەجۆرێک کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنی نەوتی لە تەکساس قازانجیانە، لێ میلیاردێرەکانی تەکنەلۆجیای ئەو وڵاتە توشی زیان دەکات.

  •  دیارترین براوەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت

بە گوێرەی ڕاپۆرتی IMF، ساڵی 2020 ساڵێکی کارەساتبار بوو، بۆ وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت، بەڵام عێراق یەکێک بوو لەو وڵاتانەی کە زۆرترین زیانی بەرکەوت، لە نزمبوونەوەی نرخەکانی نەوت، بەراورد بە وڵاتانی تر، چونکە بووە هۆی دابەزینی ئابووری وڵاتەکەی بە ڕێژەی 11%. 

ئەم داتەپینەی ئابووری عێراق، بووە هۆی ئەوەی حوکوومەتی عێراق نەتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی لەکاتی خۆیدا بدات، بەڵام خراپی باری ئابووری حوکوومەتی بەغدا، نەیتوانی پابەندی بڕیارەکانی ڕێکخراوەکانی ئۆپێک بێت، لە کەمکردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنان، ئەمەش ناڕەزایەتی وڵاتانی ئەندام بە تایبەت حوکوومەتی سعودیەی لێ کەوتەوە. 

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، لە کۆتاییەکانی 2020ـدا و هەڵكشانی بەرێژەی 75%، لە چارەکی یەکەمی 2021ـدا، بووە هۆی بەرزبوونەوەی داهاتی مانگانەی نەوتی وڵاتەکە، لە 3 میلیار دۆلارەوە بۆ 5 میلیار دۆلار، بەڵام سەرەڕای ئەو بەرزبوونەوەیە عێراق نەیتوانیوە لە کێشەی کورتهێنانی بودجە ڕزگاری ببێت، بە هۆی پرسەکانی گەندەڵی لە ئیدارە وڵاتەکەیدا. 

  •  دیاترین زیانلێکەوتوانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت

هەرچەندە چین (بەرهەمهێنەر)ێکی، ناسراوی هەموو شتێکە لە نەوتەوە تا خۆراک، بەڵام لە هەمان کاتدا کڕیاری کاڵایە هەرە گرنگەکانی جیهانە لە بواری پێشەسازیدا، جگە لەوەی  هاوردەکاری یەکەمە لە نەوتی جیهانی، بۆیە بەردەوامی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، وڵاتی چین لە خولی سوپەر پاوەری هەڵئاوسان دەهێڵێتەوە. 

بـە واتـایـەکی تـر، چاکبوونەوەی خێرای دووەم گەورەترین ئابووری جیهان لە ڤایرۆسی کورۆنا، یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەو بازدانەی ئێستا، کە لە نرخی وزە و کانزا و کاڵاکان بوونی هەیە. 

وڵاتی میسر، وڵاتێکی تەواو هاوردەکاری نەوتە، بۆیە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت زیان لە  گەشەی ئابووری وڵاتەکە دەدات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا میسر هەوڵ دەدات خۆی لە بەرزبوونەوەی تێچوونی نەوت بپارێزێت، بە کڕینی گرێبەستی ماوە درێژ لە بازاڕدا،  بەڵام بە گوێرەی ڕاپرسییەکی بلومبێرگ، ئەمساڵ  ئابووری ئەو وڵاتە بە ڕێژەی 2.9 گەشە دەکات. 

لە پاکستان بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی، نائارامی کۆمەڵایەتی لێکەوتبووەوە، حزبە ئۆپۆزسیۆنەکان لە ساڵی ڕابردوودا چەندین جەماوەری سەرتاسەریی خۆیان ڕێکخستووە، داوای دەست لەکارکێشانەوەی ئیمران خان، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەیان کرد ئەمەش فاکتەری سەرەکی بوو لە بڕیاری زیادکردنی مووچەی فەرمانبەران، بە ڕێژەی 25% لە لایەن حوکوومەتەوە. 

کۆماری دۆمینیکان، کە بە گەورەترین ئابووری دەریایی کاریبی دادەنرێت، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت زیانێکی زۆری لە سێكتەرەکانی ئەو وڵاتە دا، چونکە هاوردەکاری سەرەکی بەنزین وگازوایلە، لە ناوچەکەدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین