وەزارەتی دەرەوەی ئێران: وەڵامەكانی ئەمەریكامان بەدەست گەیشت ئێران
ناسر كەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "ئەمەریكا وەڵامەكانی خۆی سەبارەت بەچارەسەكردنی ئەو پرسانەی لە دۆسیەی ئەتۆمی بۆ وڵاتەكەمان رەوانە كردەوە."

ئەمڕۆ چوارشەممە (24/ئاب/2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاوی كردەوە ناسر كەنعانی رایگەیاند، "لە رێگەی رێكخەری ئەوروپا بۆ گفتوگۆكان وەڵامی ئەمەریكامان لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی وڵاتەكەمان بۆ چارەسەركردنی ئەو پرسانەی لە دانوستاندنەكان لەسەر لادانی ئەو سزایانەی كە ماون بەدەست گەیشت."

لە بەشێكی تری قسەكانی كەنعانی ئاماژەی بەوە كرد، "ئێران دەستی بە پێداچوونەوە بە وردەكارییەكانی بۆچوونی ئەمەریكی كردووە، لەو نزیكانە دوای كۆتاییهاتنی پێداچوونەوە بەو سەرنجانەی ئەمەریكا،  دیدی خۆمان سەبارەت بە دانوستاندنەكان رادەستی رێكخەری ئەوروپا بۆ دانوستاندنەكانی دۆسیەی ئەتۆمی تاران دەكەین."

دوێنێ سێشەممە نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، "تا ئێستا هەندێك پرسى هەڵپەسێردراو هەيە بگەينە رێككەوتن، پێويستە ئەو پرسانە چارەسەر بكرێن، ئێمەش كار لەسەر ئەوە دەكەين بۆى ئەوەى بە زووترين كات وەڵامى گونجاو بۆ سەرنجەكانى ئێران ئامادە بكەين، ئەگەر وەڵامەكەى ئێران روون بوايە، پێويستى بە وەڵام و وەڵامكارى نەدەبوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەمڕۆ نزيكترين لەو رێككەوتنەى دوو هەفتە پێش ئێستا لەسەرى بووين."

لە چەند رۆژی رابردوو جارێكی تر گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی ئەمەریكا و ئێران لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی دەستی پێكردەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین