وەزیری بەرگری توركیا: بەهەموو شێوەیەك بەرپەرچی یۆنان دەدەینەوە تورکیە
خوڵوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا رایگەیاند، "یۆنان دراوسێیەكی خراپە، بە هەموو شێوەیەك گێچەڵ بە هێزەكانی توركیا دەكات، وڵاتەكەمان بۆ وەڵامدانەوەی هەر ئەو دەستدرێژیانەی ئەو وڵاتە سستی نانونێت."

ئەمڕۆ دووشەممە (29/ئاب/2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، "دەمەوێت روونی بكەمەوە هێزە وشكانی و دەریایی و ئاسمانییەكانمان لە وەڵامدانەوەی هەر گێچەڵیەكی یۆنان سستی نانوێنن، پڕچەكردنی دەریای ئیجەش لەلایەن ئەسیناوە پێچەوانەی پەیماننامەكانی لۆزان و پاریسە."

لە بەشێكی تری قسەكانی ئاكار جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، "یۆنان دراوسێیەكی خراپە ناكرێت بەو ئاستە لێی قبووڵ بكرێت، هەرچەند ئەو كارەی ئەنجامی داوە زۆر روونە، بەڵام ئەو وڵاتە پەنا دەباتە بەر نكۆڵی لێكردن."

وەزیری دەرەوەی توركیا هەڵوێستی وڵاتانی بە دووفاق ناوبرد لەسەر كڕینی سیستەمی بەرگری رووسی، كە لایەك رێگە دەدەن یۆنان ببێتە خاوەنی ئەو سیستەمە هیچ كاردانەوەكیان نییە، بەڵام بە هەموو شیوەیەك دژ بە توركیا دەوەستنەوە بەهۆی كڕینی سیستەمی مووشەكی بەرگری رووسی. 

لە چەند رۆژی رابردوو وەزارەتی بەرگری توركیا بڵاویكردەوە چەند فڕۆكەیەكی (ئێف 16)ی توركی لەكاتی ئەنجامدانی ئەركی خۆیان لە لایەن سیستەمی بەرگری (ئێس 300) رووسی رووبەڕی رێگری بووینەوە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین