سەرۆكی فەرەنسا: نابێت توركیا تاكە وڵات بێت گفتوگۆ لەگەڵ رووسیا بكات تورکیە
ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا داوای كرد پێویستە گفتوگۆكان لەگەڵ رووسیا بەردەوام بێت، پێویستە قسە لەگەڵ ئەو كەسانە بكەین كە لەگەڵیان هاوڕانین، بۆ ئەوی توركیا نەبێت تاكە هێز قسە لەگەڵ مۆسكۆ بكات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (یەكی/ئەیلوول/2022) ماڵپەڕی (ءءئاڕتی) بڵاویكردەوە سەرۆكی فەڕەنسا لە كۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزان لە كۆشكی ئیلیزێ رایگەیاند، "پێویستە دوای هێرشەكانی سوپای رووسیا بۆ سەر ئۆكراینا سیاسەتی گفتوگۆ لەگەڵ مۆسكۆ بەردەوام بێت، پێویست ناكات توركیا تاكە وڵات بێت گفتوگۆ لەگەڵ رووسیا بكات، هەروەها دەبێت ئامادەسازی كردەیش بۆ گەیشتن بە دانوستاندنی ئاشتیانە."

لە بەشێكی تری قسەكانی ماكرۆن گوتی، "كێ دەیەوێت توركیا تاكە هێزی جیهان بێت لە گفتوگۆكانی لەگەڵ رووسیا بەردەوام بێت، هەروەها خۆمان رادەستی هیچ شێوەیەك لە شێوەكانی ئەو ئەخلاقە درۆینە نەكەین، كە بۆی هەیە بەبێ هێز بەجێمان بهڵێت، ئەركی دیپلۆماسی گفتوگۆكردنە لەگەڵ هەموو لایەك، بەتایبەت ئەو كەسانەی لەگەڵیان هاوڕا نین، بۆیە دەبێت ئەو كارە ئەنجام بدەین و هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانەكانمان بكەین."

سەرۆكی فەرەنسا بەپێویستی دەزانێت هێزە جیهانییەكان خۆیان بۆ داونوستاندنی ئاشتیانە ئامادە بكەن، جەختیشی لەسەر ئەوە كردەوە ئەو بابەتە بۆ كیێڤ بەجێهێڵدراوە، بۆ ئەوەی بڕیار لە كات و مەرجەكانی بدات. 

ماكرۆن لە بەشێكی تری قسەكانی گوتی، "پێویستە خۆمان بۆ جەنگێكی درێژخایەن ئامادە بكەین، هەروەك پێویستیشە خۆمان لە ئاڵۆزبوون بپارێزین و ئامادەسازی بۆ گێڕانەوەی ئاشتی بكەین، كە بە واتای گفتوگۆكردنە لەگەڵ هەموو لایەنەكان، كە دەبێت رووسیاش لە چوارچێوەی گفتوگۆكان دابێت." بە بۆچوونی سەرۆكی فەرەنسا ئەو پراسانەی دانوستاندنی ئاشتیانەی لەسەر دەكرێت نابێت لەسەر بنەمای ئەو مەرجانە بێت كە ئۆراینا ملكەچ دەكات، بۆ ئەوەی ئێمە دەستبەرداری بین تاوەكوو چارەنووسی خۆی دیاری بكات.

توركیا وەك ئەندامی ناتۆ پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ رووسیا و ئۆكراینا هەیە، لە ماوەی رابردووش سەردانی مۆسكۆی كرد، سەرپەرشتی رێككەوتنی هەناردەی گەنمی ءئۆكراینای كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین