دوای دوانزه ‌ساڵ بۆ يه‌كه‌مجار، كه‌شتى جه‌نگى توركيا دەچێتە ئاوەكانی ئيسرائيل شیکاری
وەك به‌شێك له‌ په‌يوه‌نديیەكانی نێوان ئيسرائيل و ناتۆ، پاش دوانزه‌ ساڵ بۆ يه‌كه‌مجار كه‌شتيه‌كى هێزى جه‌نگى توركيا چووە بەندەرەكانی ئیسرائیل و لەو ناوچانە جێگیر بوو.

پاش ئاسايیبوونه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌ ديپلۆماسيه‌كانى نێوان ئيسرائيل و توركيا، له‌چوارچێوه‌ى مه‌شقه‌كانى ناتۆ كه‌شتى جه‌نگى (TCG Kemai Reis) (F ـ247) به‌ ياوه‌رى كه‌شتيى تێكشكێنه‌رى ئه‌مه‌ريكى يو ئێس ئێس فۆڕێست شێرمان چووە  ئاوەكانى به‌نده‌رى حه‌يفاى ئيسرائيل، هەر لەو چوارچێوەيە ( TCG Kemai Rris) ئه‌ركى گەڕانە له‌ ده‌رياى ناوه‌ڕاست، ئەوەش به‌شدارى گروپى ئه‌ركى هه‌ميشه‌يى ده‌ريايى 2 (SNMG2).

ميدياكانى ئيسرائيل بڵاویانكرده‌وه‌، ئه‌م كه‌شتيه‌ى توركيا يه‌كێكه‌ له‌ مۆدێرنترين كه‌شتيه‌كانى هێزى ده‌رياى توركيا، بوونى ئه‌م كه‌شتيه‌ له‌ به‌نده‌ره‌كانى ئيسرائيل كارێكى سه‌رنج راكێشە، كە بۆ ماوەى چەندين رۆژ لە ئيسرائيل ده‌منێته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ له‌و ماوه‌يه‌دا سووته‌مه‌نيان ئاماده‌ ده‌كرێت. 

سەبارەت بە چوونى ئەم دوو كەشتييە وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئيسرائيل راگه‌ياندنێكى بڵاوكردۆته‌وه‌ تێيدا دەڵێت، "ئه‌م كاره‌ى ئه‌نجاميان داوه‌ يه‌كێكه‌ له‌ هاوكارى و كاره‌ هاوبه‌شه‌كانى نێوان ئيسرائيل و ناتۆ." لە بەشێكی تری راگەیێندراوەكە هاتووە، "بەڵام هێزى به‌رگرى ئيسرائيل له‌گه‌ڵ كه‌شتى توركيا پێكه‌وه‌ به‌شدارى هيچ مانۆرێك ناكه‌ن و هيچ كارێكى سه‌ربازى ديكه‌ ئه‌نجام ناده‌ن."

له‌پاش قه‌يرانى مەڕمەڕە له‌ ساڵى (2010) په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيسرائيل پچرا، بۆیە لەو قۆناغەی ئێستا نزيكبوونه‌وه‌ى كه‌شتى جه‌نگى ده‌ريايى توركيا له‌ به‌نده‌رى ئيسرائيل تايبه‌تمه‌نديه‌كى گه‌وره‌ى لەخۆگرتووە." 

توركيا ساڵى (1960) ده‌ستيان به‌ كارى هاوبه‌ش كردووه‌. 

لە ساڵى (1960) پيشه‌سازى به‌رگرى نێوان توركيا و ئيسرائيل، لەنێوان ئاسايشيى و  زانيارى هه‌واڵگرى و  مه‌شقى سه‌ربازيى هاوبەش ‌ ده‌ستيان كاركردووە. 

له‌ ساڵى (1994) توركيا و ئيسرائيل رێكه‌وتنى هاوئاهەنگى به‌رگريان  واژۆكرد‌، له‌ ساڵى (1996) له‌ بواره‌كانى هاوكارى مه‌شقى سه‌ربازيى و په‌يوه‌نديه‌كانيان گه‌يشته‌ لوتكه‌، هه‌ردوو وڵات بۆ ماوه‌يه‌كى زۆر ساڵانە به‌هاوبه‌شى مانۆرى ده‌ريايى و ئاسمانيان ئه‌نجام ده‌دا. 

له‌پاش ئه‌وه‌ى په‌يوه‌نديه‌كانيان تێكچوو ئيسرائيل له‌گه‌ڵ يۆنان له‌ ئيداره‌ى قوبرسى يۆنان ده‌ستى به‌ مه‌شقكردن.

له ‌ساڵى (2010) رووداوى كەشتى مه‌رمەڕە روويدا، هه‌رچه‌نده‌ ‌پاشان ئيسرائيل داواى لێبوردنى كرد، بەوەش پەیوەندییەكانیانی نێوانیان ئاسايى بۆوە، دواتر ئه‌مه‌ريكا قوددسى وه‌ك پايته‌ختى ئيسرائيل ناساند، توركياش باڵيۆزى ئيسرائيلى لە ئەنقەرە بانگهێشتكرد، له‌هه‌مان ساڵدا به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئيسرائيڵ له‌ دژى فه‌له‌ستين وەستاوە، ئه‌نقه‌ره‌ داواى كرد ئيسرائیل باليۆزی خۆی له‌ توركيا بكشێنێته‌وه‌.

بەرزكردنەوەی ئاستی نوێنەراییەتی  

ساڵى رابردوو توركیا بڕیاری دا كێشەكانى لەگەڵ وڵاتان سفر بكاتەوە، ‌په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئاسايى بكاتەوە،  لەسەر ئەم بنەمايە له‌ مانگى ئادارى ئەمساڵ  ئيسحاق هێرزۆغ،  سه‌رۆكى ئيسرائيل سه‌ردانى توركياى كرد  و له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى ئەو وڵاتە  كۆبووه‌وه‌، له‌ مانگى رابردوو هەردوو وڵات بڕياريان دا په‌يوه‌نديه‌كانيان ئاسايى ده‌كه‌نه‌وه‌ و باليۆزه‌كانيان بكه‌نه‌وه‌، ئه‌مه‌ش پێشهاتێكى گرينگ بوو  بۆ هه‌ردوو وڵات. 

و: دونیا ئەحمەد

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین