دەنگەكانی سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری پێش دەنگی ئەردۆغان دەكەوێت تورکیە
لە دوایین راپرسی كەمال كلیچدار ئۆغلۆ، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری رێژەی دەنگەكانی بە پێش رەجەب تەیب ئەردۆغان كەوتووە.

ئەمڕۆ سێشەممە (شەشی/ئەیلوول/2022) ماڵپەڕی (زەمانی توركی) بڵاویكردەوە،  كەمال ئۆزكیراز، سەرۆكی ئەنجوومەنی بەڕێوبردنی ناوەندی ئۆڕاسیا بۆ لێكۆڵینەوە كە راپرسیەكەی ئەنجام داوە دەڵێت، "لەو راپرسیە دوو هەزار كەس بەشداریان كردووە، لەو راپرسیە دەنگەكانی كەمال كلیچدار پێش دەنگەكانی ئەردۆغان كەوتووە." 

ئەو هەڵبژاردنە لە كاتێدایە قەیرانی سیاسی و رۆڵی حكومەت لە سیاسەتی دەرەوە هەیە، هەڵوێستی (هاوپەیمانی كاركردن و ئازادی) كە شەش پارت لەگەڵ پارتی دیموكراتی گەلان دروستكراوە، هەڵوێستێكی یەكلاكەرەوەیە لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی داهاتوو.

ئەو راپرسییە لە رۆژئاوانی (22 تا 27) مانگی رابردوو ئەنجام دراوە، كە تێێدا كاندیدی پارتی گەلی كۆماری و پارتی ئاكپارتی وەك دوو ركابەری یەكتر داندراون.

بە گوێرەی ئەو راپرسیە ئاكپارتی رێژەی دەنگەكانی لە (30.1%) دەنگەكانی بەدەست هێناوە، لە بەرانبەردا رێژەی دەنگەكانی كاندیدنی جەهەپە لە (32.1%)، ئەوەش ئاماژەیە كە دەتواندرێت بگوترێت، "پارتی گەلی كۆماری یەكەمە).

ئۆزكیراز جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، جیاوازی نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان و كلیچدار ئۆغلۆ بەگوێرەی دواین راپرسی، كۆی گشتی كلیچدار دەگاتە (44.7%) لەبەرانبەردا دەنگەكانی ئەردۆغان (38%).

سەبارەت بە هاوپەیمانی كاكردن و ئازادی، ئەگەر كاندید پێشكەش بكەن، ئەوە هەڵبژاردنەكان دەكەوێتە جەولەی دووەم.

بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو، هەڵبژاردنەكان لە توركیا بەڕیوە دەچێت، لە مێژووی توركیا بە گرنگترین هەڵبژاردن دادەندرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین