سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵ پارتێكی نوێ دادەمەزرێنێت شیکاری
ناوەندەكانی توركیا باس لەوە دەكەن ئەكرەم ئیمائۆغلۆ، سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵ دەستبەرداری خۆ كاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار نەبووە، بۆ ئەوەش ئامادەسازی بۆ دامەزراندنی پارتێكی نوێ دەكات.

رۆژنامەی سەباحی توركی راپۆرتێكی بڵاوكردۆتەوە، كە محەمود ئۆڤار ئامادەی كردووە، باس لە ئەگەرەكانی دروستبوونی پارتێكی نووێ لە لە توركیا دەكات. 

هەرچەندە كەمال كلیچدار ئۆغلۆ، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) بەربەست لەبەردەم سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵ دروست دەكات، بەڵام هەندێك ناوەند لە توركیا باس لەوە دەكەن ئیمامئۆغلۆ و تیمێكی نزیكی كە پێكهاتوون لە، نەجاتی ئۆزكان، موڕاد ئۆنگۆن، سۆنر یاڵچین ستراتیژیەتێكی نوێیان دەست پێكردووە، دەیانەوێت پارتێكی نوێ بە ناوی (EKİM) دامەزرێنن.

 ناوی پارتەكە پێكهاتووە لە ئەكرەم، وەك ناوی سەرۆكی شارەوانی كە دوو پیتی یەكەمە (ئەلف و كاف) دوو پیتەكەی تریش (ئەلف و میم) ئیمام ئۆغلۆیە.

سەرچاوەی ئیلیهامیان ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسایە، كە پێیانوایە ئیمامئۆغلۆ دەتوانانێت یارییەكان بگۆڕیت بە هەڵمەتێكی گەورە، لە رێگەی نموونەی ماكرۆن، ئەوەش لە كاتێدایە، مێزە شەش كەسیەكە ئاژاوە و ململانێیەكی گەورەی ناوخۆیی تێدایە.

ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ ئەزموونی ئیمانوێڵ ماكرۆن دووبارە دەكاتەوە

هەرچەندە نازانم ئیمامئۆغلۆ ئە رێگەی دروستكردنی پارتێك ئەو ئەنجامە بەدەست دەهێنێت، یاخود نا، بەڵام ئەوە پێشنیارە لە خواستی سەرۆكایەتی كەمتر واقیعیە، پێشتر ئاماژەیەك كراوە كە ئەگەر هەیە پەنا بۆ ئەو پێشنیارە ببات، تەنانەت ئەوەی بەنهێنیش گوتراوە ئەگەر نەیەتە دی، وەك گوتراوە ئەستەمیشە، بە ئەزموونی چاودێری گرووپە سیاسیەكان لە ماوەی (40) ساڵ دا، زۆربەی ئەو قسانەی كراوە بووە بە كردار.

دروستبوونی ئەو پارتە دۆخی شەش پارتەكە ئاڵۆز دەكات

بۆ نموونە لە كاتی نزیكبوونەوە لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی (2007) سلێمان دیمێرل، سەرۆكی پێشوو رایگەیاند، وەك ئەندام لە پارتی گەلی كۆماری خۆم كاندید دەكەم، ئەوكاتە دەینیز بایكاڵ سەرۆك بوو، بەڵام كاتێك رۆژنامەنووسان سەبارەت بەوە پرسیاریان ئاڕاستە كردن، هەردووكیان گوتیان، "شتی لەو جۆرە لە ئارادا نییە."بەڵام ئیدارەی جەهەپە ئاگاداری ئەو دۆسیە هەبووە كە راستە، دیمیرێل دوو ناوی پێشنیار كرد، كە یەكێكیان گۆرسیل تەكین بوو، كە لەو رۆژانە ناوی لە لیستی كارەكان دایە بەهۆی لێدوانەكانی سەبارەت بە پارتی دیموكراتی كورد و ئەگەری پێدانی وەزارەتێك لە حكومەتی داهاتوو كە ئەگەر ئۆپۆزیسیۆن سەركەوت.

هەنگاوی ئیمامئۆغلۆ گومانی دەبێتە هۆی دروستكردنی گومانی گەورە، نەك تەنیا لەسەر ئاستی جەهەپە، بەڵكو لای مێزە شەش كەسیەكەش، چونكە ئایا كلیچدار ئۆغلۆ خۆی بۆ كاندیدی سەرۆكایەتی دەسەپێنێت، یاخود پارتی باشە ناوی مەنسور یاڤاش بە زەبر دەسەپێنێت، ئەوەش وادەكات ئەو شەش پارتە یەك شتی ئاسانیان لەبەر دەست بێت، ئەویش گرانبوونی دۆخی ژیانی هاووڵاتیانە.

ئاماژە بەوەش دەكرێت بەهۆی خراپی بەڕێوبردنی شارەوانی ئەستنەبۆڵ لەكاتی قەیرانەكان ئیمامئۆغلۆ دەنگی پاشەكشەی كردووە، زۆربەی راپرسیەكان دەری دەخەن دوای یاڤاش و كلیچدار كەوتۆتە پلەی چوارەم.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین