توركیا دیوانە شیعری  (دیوارەكان ئامادەن بۆ رووخان)  قەدەغە دەكات تورکیە
دادگای توركیا بەتۆمەتی هاندان و ستایشی تیرۆر دیوانە شیعری (دیوارەكان ئامادەن بۆ رووخان) كە لە نووسینی فيگەن يوكسەكداغ، هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە، بە تۆمەتی تیرۆر قەدەغە دەكات.

ئەمڕۆ هەینی (نۆی/ ئەیلوول/2022) ماڵپەڕی (ئەحوالی توركی) بڵاویكردەوە، دادگای باشووری ئەنتاڵیا فەرمانی رێگری لە بڵاوكردنەوە و دابەشكردن و فرۆشتنی كتێبێی (دیوارەكان ئامادەن بۆ رووخان) كە  كە لەلایەن ڤیگەن یۆكسەكداغ لە زیندانەكان نووسراوە.

سەبارەت بەهۆكاری قەدەغەكردنی دادگا پێیوایە، “ئەو كتێبە ستایشی رێكخراوێكی قەدەغەكراو و ئەندامانی دەكات."
یەكێكی تر لە پاساوەكانی دادگا ئەوەیە، ئەو كتێبە لە (2020) بڵاوكرایتەوە ستایشی چالاكییەكانی پارتی كرێكانی قەدەغەكراو و ئەندامە چەكدارەكانی كردووە.
ڤیگەن یۆكسیداگ، هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاشی هاوسەرۆك لە مانگی تشرینی دووەمی (2016) بە هاوسۆزی پارتی دیموكراتی گەلان  دەستگیكران، لەبەرانبەردا هەدەپە ئەو تۆمەتانەی حكومەتی توركیا رەت دەكاتەوە.

یۆكسیداگ تا ئێستا چەندین جار لەلایەن دادگای باڵا لە ئەدەنە حكوم دراوە، ساڵی (2013) بۆ ماوەی (10) بەتۆمەتی بڵاوكردنەوەی بانگەشە بۆ تیرۆر و بەشداری لە ناشتنی تەرمی یەكێك لە ئەندامانی پارتی كرێكاران زیندانی كرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین